كۆنترین كارگەی بیرە لەئەشكەوتێك لەئیسرائیل دۆزرایەوە

جیهان

24/09/2018‌ 878 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرەوان دەڵێن، كۆنترین كارگەی بیرە-یان دۆزیوەتەوە لەجیهاندا، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 1300 ساڵ بەر لەئێستا.

تەمەنی بیرە كانی ناو ئەم ئەشكەوتەش هەردەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساڵانەی، كە پێش سەردەمی نوسین بووەو ئەشكەوتەكەش دەكەوێتە نزیك هێیفە لەئیسرائیل.

خواردنەوەی بیرە لەجیهاندا مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ۵۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا ، لێكۆڵینەوەكە لەكاتێكدا ئەنجامدراوە، كە گەڕاون بەدوای شوێنێكدا بۆ ناشتنی ڕاوچییەك.
 
دەرەنجامی توێژینەوەكە دەشڵێت: بیرە بەرهەمێكی هەمیشەیی نییە واتە ڕەنگە ڕۆژێك بەرهەمهێنانی ئەم خواردنەوەیە نەمێنێت.

پاشماوە شیكراوەكانی ناو ئەشكەوتەكە، كە لە بەرد هاوەن پێكهاتبوون بەقووڵایی 60 سانتیمەتر  داتاشراوە بۆ زەوی ئەشكەوتەكە ، كە بەكارهاتووە بۆ خەزنكردن و هێشتنەوەی ماددەكان.
 
تیمی توێژینەوەكە توانیویانە خواردنەوەی دێرین دروستبكەن تا بەراوردی بكەن لەگەڵ ئەو جۆرە خواردنەوانەی، كە لە ئەشكەوتەكەدا دۆزیویانەتەوە.
 
ئەمەش یەكەم بەشداریكردنی چاندنی دانەوێڵە و جۆیە بۆ ئامادەكردن و بەرهەمهێنانی بیرە ، كە ئاوی جۆ دەكوڵێنرێت‌و دەترشێنرێت و پاشان لەگەڵ هەویر و ماددەی ترشی تایبەت تێكەڵ دەكرێت بەم شێوەیە بیرە بەرهەمدەهێنرێت .

وەرگێڕان: هێڤار عومەر ‌