شارپرێس: ئامادەكردن: هێڤار عومەر زۆربەی كات لەوەرزی پایزدا هەست بە سەرما دەكەیت و ئەم وەرزە بەكاتێكی گونجاو دادەنرێت بۆ هەڵبژاردنی شێواز و ڕەنگ و مۆدێلی چاكەت و ڕینكۆت بۆ زستان. زۆر جار ئافرەتان دودڵ و ڕاڕادەبن لە هەڵبژاردنی شێوازی جلوبەرگەكان و لە زستاندا لەبەر كەشوهەوا ساردەكەی ڕینكۆت تەواوی جوانی و ستایڵی جلەكانت دەردەخات هەر لەبەر ئەمەشە خانمان هەوڵدەدەن جوانترین مۆدێل هەڵبژێرن. خانمان لەڕێگەی بازاڕەكانی ئۆنڵاین دەتوانن بەزووترین كات مۆدیلە نوێیەكانیان دەست بكەوێت ، تەنانەت پێش كەوتنە بازاڕەوە لەلایەن كۆمپانیا جیهانییەكانی جلوبەرگ. بۆ زستانی ئەم ساڵ زیاتر ڕەنگە گەرم و تۆخەكان، هەروەها مۆدێلە درێژەكان زیاتر باوە، پێكهاتەكەشی لە قوماشی ئەستور و نەرم پێكهاتووە.