بەرشەلۆنە بەژمارەیەكی تایبەت پێش یانەكان دەكەوێت

وەرزش

24/09/2018‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەژمارەیەكی تایبەت پێش یانەكانی خولی ئیسپانی كەوتووە.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لەخولی ئیسپانی‌و لەهەفتەی پێنجەم رووبەڕووی یانەی جیرۆنا بووەو یارییەكەش بەدوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە لەرووی گۆڵ تۆماركردنەوە پێش یانەكانی ئیسپانیا كەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی پێكی گۆڵێكی ئەو یانە كەتەلۆنییەی تۆماركرد.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بەو گۆڵە ژمارەی ئەو یاریزانانەی ئەمساڵ لەخولی ئیسپانی گۆڵیان تۆماركردووە بووە حەوت یاریزان، كە هیچ یانەیەك ئەو ژمارەی یاریزانانی ئەوەندە گۆڵی تۆمارنەكردووە.

هـ ـ ح