نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

24/09/2018‌ 226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 79.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.02 دۆلار بەرێژەی 1.3% رووی لەبەرزبوونەوە كرد.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا، كە نەوتی پێوانەیی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 82 سەنت بەرێژەی 1.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەنزیكبوونەوەی قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمریكاوە بۆ سەر ئێران هەیە، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت داناوە.

هـ ـ ح

بەپەلە