بەرزترین ئاست.. نرخی نەوت بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزدەبێتەوە

جیهان

24/09/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بۆ سەروو هەشتا دۆلار بەرزبووەوە، كە ئەو نرخەی تۆماریكردووە چوار ساڵ پێش ئێستا تۆماریكردووە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی بەرزبوونەوەوەیەكی تری تۆماركردووە، هەر بەرمیلێكی بە 80,94 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی هەڵوێستی وڵاتانی ئۆپیكە، كە رەتیانكردووەتەوە بەرهەمی نەوتی زیاد بكەن‌و ئەگەریش هەیە نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.

هەروەها ئەمڕۆ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش بەرزبووەتەوە، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیەو هەر بەرمیلێكی بە 76 دۆلارو 85 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح