پۆرش بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گازوایل رادەگرێت

هەمەڕەنگ

24/09/2018‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرووپی ڤۆڵكسڤاگنی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی رایگەیاند، بە هۆی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر مۆدێلەكانی هایبرید بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ماركەی بەناوبانگی پۆرش رادەگرێت.

گرووپی ڤۆڵكسڤاگنی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، تا ساڵی 2022 بەبڕی زیاتر لە شەش ملیار یۆرۆ بەرهەمهێنان لە ئۆتۆمبێلی كارەباییدا دەكەن، لە بری بزوێنەری گازوایل تیشك دەخەنەخاتە سەر بزوێنەرەكانی كارەبایی و هایبرید.

ئۆلیڤەر بلوم، بەڕێوەبەری باڵای پۆرش ئاماژەی بەوەكردووە، وەك بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی وەرزشی گازوایل لە پۆرشدا دووەمین رۆڵی هەیە، بڕیاریشیان داوە لە داهاتوودا كار بە بزوێنەری گازوایل بكەن و بەردەوامبن لە خزمەتكردنی كڕیاران.

پۆرش كە بە ئۆتۆمبێلی وەرزشی بەناوبانگە، بۆ یەكەمجار 10 ساڵ لەمەوبەر ئۆتۆمبێلی بزوێنەری گازوایلی پێشكەش بە كڕیارانی كرد.
ه.م