شارپرێس:
ئاینی خێزانی فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ، پارتیش ڕونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
ڕێناس جانۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی فوئاد حوسێن له‌بنه‌ره‌تدا جوله‌كه بێت ڕایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دوره له‌ڕاستییه‌وه، به‌ڵكو خێزانه‌كه‌ی هۆڵه‌ندییه‌و مه‌سیحییه، هه‌روه‌ها له‌بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه، كه له‌سه‌رجه‌م ئه‌وروپادا بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگه".
ڕێناس جانۆ ئه‌و هه‌واڵه‌شی به "درۆ" وه‌سفكرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێگه‌ی فوئاد حوسێن له‌وه گه‌وره‌تری به‌و جۆره هه‌واڵانه كاریگه‌ریی دروستبكات له‌سه‌ر ناوبراو".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی فوئاد حوسێن-ی وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ربژێر كرد، ئه‌مڕۆش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی پاڵپشتی خۆی بۆ ناوبراو ده‌ربڕی.
ڕ . ج