شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له‌پێناو هێشتنه‌وه یاریزانێكی یانه‌كه‌ی‌و په‌یوه‌ندینه‌كردنی به به‌رشه‌لۆنه‌وه، ئاماده‌یه موچه‌یه‌كی خه‌یاڵیی بداته ئه‌و یاریزانه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد، ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌ی موچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌دریان ڕابیۆ بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی له‌یانه فه‌ره‌نسییه‌كه.
هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌دات، به‌ڵام گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، هه‌رچه‌نده به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت زستانی ئه‌مساڵ ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه‌و موچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ دابینكردوه.
تا ئێستا یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی ڕابیۆی نوێنه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ش ئاره‌زوی له‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ی هه‌یه.
ڕ . ج