شارپرێس:
كێشه‌ی تۆمارنه‌كردنی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، ئه‌لێكسی سانچێزی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی بێزاركردوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، سانچێز كێشه‌ی گۆڵ تۆمارنه‌كردنی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد هه‌یه، تا ئێستا نزیكه‌ی 830 خوله‌كه له یارییه‌كانی ئه‌و یانه گۆڵی تۆمارنه‌كردوه.
میدیاكان ده‌شڵێن، ئه‌وه‌ی ئێستا له ئه‌لێكسی سانچێز ڕوویداوه، پێشتر ئه‌وكاته‌ی له‌یانه‌ی ئارسیناڵ بوو ڕووینه‌دابوو ماوه‌یه‌كی زۆر گۆڵ تۆمار نه‌كات.
زستانی رابردوو به‌گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ هێنریك مختاریان، سانچێز ڕوویكرده یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
ڕ . ج