شارپرێس:
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه شاندێكی حزبه‌كه‌ی بۆ پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ پارتی له‌پیرمام كۆبوبێته‌وه.
میدیای فه‌رمی گۆڕان بڵاویكرده‌وه، كه وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی پیرمامی كردوه‌و له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوه‌ته‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "بە هیچ شێوەیەك رووداو و هەواڵی لەو جۆرە نەبووە و سەرلەبەری هەواڵەكە بەدرۆ دەخەینەوە".
وتەبێژی یەكێتیی هیوای خواست كەناڵەكانی راگەیاندن هاوكاربن بۆ كاری راستگۆیی و میدیایی و لە خەیاڵەوە هەواڵ دروست نەكەن.
له‌ئێستادا یه‌كێتی و پارتی به‌هۆی پرسی سه‌رۆك كۆمار‌و پێشكه‌شكردنی كاندید له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌كه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته، گرژی كه‌وتووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه، پارتی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، له‌م خوله‌دا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌لای پارتی بێت.
ڕ . ج