شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌رله‌مانی عێراق داواده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانیی له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی حه‌لبوسی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكردوه دیدێكی نیشتمانیی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌دیبێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دۆخی ئێستای عێراق تاوتوێكراوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، یه‌ك كاندید كه كۆده‌نگیی نیشتمانیی له‌سه‌ر بێت، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ربژێر بكرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد، له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و شاندێكی یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه، حكومه‌تی نوێی عێراق و په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی تاوتویكراوه.
ڕ . ج