شارپرێس:
شاره‌زایه‌كی كاروباری توركیا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یه‌وێت كۆده‌نگیی‌و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دژایه‌تیكردنی كورده‌كانی سوریا به‌ده‌ستبهێنێت.
دكتۆر محه‌مه‌د سه‌ڵاح توێژه‌ر و شاره‌زای كاروباری توركیا به‌میدیای ڕووسی ڕاگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت بۆئه‌وه‌ی پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش له‌سوریا، دژایه‌تی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته بكات".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاورباری توركیا پێی وایه، "كوردانی سوریا ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌بردنیان له‌ده‌ستی خۆیاندا بێت‌و جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئه‌ردۆغانی نیگه‌ران كردووه، چونكه ده‌ترسێت هه‌مان ئه‌زموونی كورده‌كانی سوریا له‌توركیاش دووباره ببێته‌وه".
محه‌مه‌د سه‌ڵاح جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، توركیا مافی خۆیه‌تی پارێزگاریی له‌ئه‌منیه‌تی سنوره‌كانی بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌ڕێگه‌ی "پڕوپاگه‌نده‌ی به‌تاڵ"ه‌وه ئه‌و مافه به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاینده‌ی سوریا، ئه‌و هێزه كوردییه‌یه ك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراته".
ڕ . ج