وردەكاری هەوڵی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی لەعێراق

عیراق

29/09/2018‌ 6545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردن: حلمی رەسول رەزا
سەرچاوەیەك لەراوێژكاری نەتەوەیی باسی ئەوەی كرد "جۆن بۆلتون" راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی وتویەتی ئەمەریكا نایەڵی قاسم سلێمانی لە ژیاندا بمێنێت و دەستبەردای لەئیمام خامنەئیش نابێت هەڕەشە لەبەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و سەربازو هاووڵاتییە ئەمەریكیەیكان لە عێراق بكات و بیانكاتە ئامانج.

قاسم سلێمانی سەركردەی سوپای پاسداران لەعێراق دەسوڕێتەوەو لەجێگایەكی دیاركراو نامێنێتەوە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر دۆخەكەدا، ئەمەش پاش سەپاندنی قورسترین سزا دێت لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە، گرنگرتینیان بریتییە لەرێگە گرتن لە ناردنی نەوت لەلایەن ئێرانەوە، سەرەرای بێبەشكردنی ئەو وڵاتە لە دەرهێنانی 4 ملێون بەرمیلی نەوتی رۆژانە، واتە زیانەكان بریتییە لە 8 ملیارو 640 ملیۆن دۆلار لە مانگێكدا، ئەمەش دەبێتە هۆی كورتهێنانی بودجەی ئران بە رێژەیەك دەگاتە 9 ملیار دۆلار، ئەمەش بە دلنیایەوە ئابوری ئێران توشی هەرەسهێنان دەكات. 

قاسم سلێمانی ماوەی مانگ و نیوێكە لەعێراقە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو بڕیارە توندانەی ئەمەریكا، ئەمەش لە رێگەی لێدان لەبەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و بە ئامانج گرتنی سەرباز و هاووڵاتییە ئەمەریكییەكان لە رێگەی رێخكراوەكانی خۆیەوە و ئێرانیش رایگەیاندووە هیچ پەیوەندییەكی بەو رێكخراوانەوە نییە. 

لەم نێوەندەدا بۆلتۆن هۆشداری ئەوەی داوە ئەگەر سلێمانی ئەم رێرەوە بگرێتە بەر ئەمەریكا رێگا نادات لە ژیاندا بمێنێت.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "ۆول ستریت جورنال"ی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە ژاوەی ئۆتومبیلەكانی سلێمانی لەكاتی رۆشتنیان لە بەغداوە بۆ سەلاحەدین، ئۆتۆمبیلێكی شمەك گواستنەوەی ئەمەریكی تەقێنراوتەوە، كە رێژەیەكی زۆر مادەی تێدا بەكارهێنراوە، ئەم پرۆسەیش بەتەنسیق بووە لەگەڵ یەكەی لێدانی تیرۆری ئەمەریكی، كە دەستەبژێری هێزی مارێنزە لە هێزی چەكی دەریایی ئەمەریكی بەهاوكاری لەگەڵ یەكەیەكی مۆسادی ئیسرائیل سەر بە ئۆكرانیا.

بەڵام بەهۆی گۆرینی رێرەوی ئۆتۆمبیلەكان لەلایەن سلێمانییەوە بۆ ماوەی سێ جار، لەو بە ئامانج گرتنە رزگاری بووەو چوار كەس لە هاوەڵەكانی كوژراون لەئۆتۆمبێلێكی ژمارە 3دا لەپێشەوەی كەژاوەكەدا، چونكە سلێمانی لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووەو نە ئەمەریكییەكان نە مۆساد نەیانتوانیوە ئۆتۆمبیلەكەی بپێكن بەوەی لەئۆتۆمبیلی دووەمدا بووەو ئۆتۆمبیلی بەكەم پێكراوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، سلێمانی دابەزیوەو دەستی بەگواستنەوەی كوژراوو بریندارەكان كردووە لەگەڵ سەربازە عێراقییەكاندا، بەڵام ئەو سەربازە عێراقییانەی هاوەڵی بوون دەستگیری كردون، بەوەی هەواڵی رۆشتنەكەی نهێنی بووەو یەكێك لەوان هەواڵیان بە یەكەی بەربژێری ئەمەریكی تایبەت بەتیرۆركردن و یەكەی مۆسادی ئیسرائیلی داوە، كە بنكەكەی لە وڵاتی ئۆكرانیایە. 

پاشان تیمەكەی قاسم سلێمانی ناوچەكەیان كیوماڵ كردووەو هیچ پاشماوەیەكی ئەمەریكی و مۆسادیان نەدۆزیەوەتە، بەڵكو پاشماوەی چوار ئۆتۆمبیلیان نزیك لە ئۆتۆمبیلی سەربازە عێراقییەكان دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی ئەویش بتەقێنرێتەوە، جگە لە چوار ئۆتۆمبێلی تر، كە رووەو سەڵاحەدین رۆیشتون.

دیارە سلێمانی رێگاكەی بڕیووەو كۆبونەوەی لەگەڵ سونەكان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەشداری حكومەت بكەن، ئەمەش لەپێناو رەزامەندی شەقامی سونی و كوردی، هەروەها پلانەكەی بریتییە لەدەورەدانی هەرسێ بنكەكە ئەمەریكا لە عێراق لە رێگەی خۆپیشاندانی جەماوەری، بەوەی هاووڵاتیان وا لێبكات لە دەوروبەری هەرسێ بنكەكەی سوپای ئەمەریكا كۆببنەوەو نەهێڵن فڕۆكەكانی ئەو وڵاتە لەو بنكانەوە بفڕن. 

قاسم سلێمانی، كە فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سونەكانی رازی كردووە بەشداری حكومەت بكەن و شیعەكانیشی بەمە رازی كردووەو فشارێكی زۆر لە كوردەكان دەكات، كاتێ كوردەكان خەریك بوو كێشە بۆ دروستكردنی ئەم حكومەتە نوێیە بنێنەوە سنورەكانی تۆپباران كردن، نییەتی ئەوەیە مەرجەكانی ئێران بەسەر عیراقدا بسەپێنێ بەمەبەستی مانەوەی بازارەكانی عێراق بە رووی ئێراندا و گۆرینەوەكانیش بە دۆلار بكرێت لەگەڵ بانكەكاندا، لەگەڵ ئەوەی ئەمەریكا وای دادەنێت پارێزگاكانی سەلاحەدین و ئەنبارو نینوی لە ژێر هەژمونی وڵاتەكەی و سعودیەدایە، بەڵام سولەیمانی توانیویەتی سەركردە دیارەكانی سونە پەلكێش بكات و لە دەستی ئەمەریكای دەربهێنێو هەروەها توانیەتی دەستی ئیسرائیل لە كوردستان ببرێت بە توپبارانكردنی سنورەكانی هەرێم و یەكێتی و پارتی ناچار بكات دەنگ بە سەرۆكی پەرلەمان بدەن كە لە ژێر هەژمونی ئێراندایە، ئەمە جگە لەوەی حیدر العبادی دورخستۆتەوە لە سەرۆكایەتی حكومەت ئەگەر بێت و بەدەستی و بە نوسراو پەیوەست نەبێ بە سزاكانی سەر ئێران لە لایەن ئەمەریكاوە و پێویستە رازی بێت لە درێژكردنەوەی بوریە نەوتیەكانی ئێران بۆ عێراق و ناردنە دەرەوەی نەوتی ئێران لەگەل نەوتی عێراقدا بە یارمەتی كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان بۆ بەندەرەكانی جیهان. هەرچەندە عەبادی سەرەتا رازی بوو بە پەیوەست بوون بە سزكانی سەر ئێران بەلام پەشیمان بوەو بازارەكانی بە رووی ئێراندا كردەوەو مامەڵەشی بە دۆلار لەگەلدا كرد.

ئێستا جەنەرال قاسم سولەیمانی گەورەترین ئامانجی ئەمەریكاو ئیسرایلەو دەیانەوێ لەسەر گۆرەپانەكەی دوور بخەنەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو جەنەرالە زیرەكەو عەقلیەتی ستراتیجی بەهێزەو توانای بریار و راگرتنی جەنگی هەیە، بۆیە ئەمەریكاو ئیسرائیل بریاریانداوە پێش ئەوەی دەست بەسەر عێراقدا بگرێ تیرۆری بكەن. جیی باسە ناوبراو سەردانی سوریای كردوەو دەرگاكانی ئەلبو كمال بەسەر كردۆتەوە، زیاتریش پێدەچی مەبەست لەو سەردانەی بلاوەپێكردنی هێزی ئێرانی بێت لەسەر سنوری عێراقی، ئەمە جگە لەو هێزانەی لە دەوروبەری فرۆكەخانەی دیمەشق هەیە، ئەوەی جێی سەرەنجە ئەمجارە ئێران قوڵترین خەندەقی لێداوە لە ژێر زەوی بۆ پاراستنی هێزەكانی لە بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیلی. ئەمە و سەرەرای ئەوەی سەردنی بەسرەی كردو توانی دۆخی ئەو شارە هێور بكاتەوە و كەشێكی گونجاوی لەگەڵ شانشینی كوەیتیش هێنایە ئاراوە، بەمەرجی ئەوەی كوەیت رێگر نەبێت لە ناردنە دەرەوەی نەوتی ئێران، چونكە كوەیت هەستی كردوە ئێران دەتوانێ سەقامگیری وڵاتەكەی بهەژێنێت، بۆیە بێلایەنی هەڵبژاردوە.

رۆكێتە بالیستیەكان
رۆژنامەی واشنتن پۆست باسی ئەوەی كردوە بۆ یەكەمجار رۆكێتە بالیستیەكان لە ژێر چاودێری سولەیمانی گواستراوەتەوە بۆ عێراق و ژمارەیان 175 دانەیەو دەتوانێ ئیسرائیل بە ئاسانی بپێكێ، ئەمە جگە لەوەی ئێران نیەتی هەیە بەشێك لە چەكی ئاسمانی و بەتایبەتی چەكی دژە فرۆكە كە دەبێتە رێگر بۆ فرۆكە ئیسرائیلیەكان ئەگەر بیانەوێ بفڕن بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا، لە عێراق دابمەزرێنێ. هەروەها ئێران رۆكێتەكانی "سام7" و سوپای پاسداران لە سنوری عێراق سوریا بەكاردەهێنێ، ئەم رۆكێتانە لەسەرشان هەڵدەگیرێت و توانای خستنە خوارەوەی فرۆكەی ئیسرائیلی هەیە لە بەرزی 5 مەتر تا 20 هەزار پێ.

لە كۆتایدا بۆلتۆن دەڵێ " ناهیڵین خامنەئی هاولاتیان و هاوكارەكانمان بخاتە مەترسیەوە"، بەڵام دانیش بەوەدا دەنێت كە سولەیمانی توانیویەتی رێگە لە تەقینەوەكانی بەغدا بگرێت و تا رادەیەك ئارامی بۆ بگێڕێتەوە، ئەمەش زۆر مەترسیدارەرلەسەر ئەمەریكا، چونكە زاڵبونی ئیران بەسەر سونەدا و بڕینی دەستی سعودیە، مانای هاوپەیمانی دێت لەگەڵ سوپای پاسداران و سعودیەو ئەمەریكا هیچ رۆلێكی وەهایان نامێنێت. 

دیارە جەنگی داهاتوو لە مانگی تشرینی دووەمدا دەبێت، كاتێ ترەمپ سزای نوێ لەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و ئێرانیش گەروی كەنداو دادەخات و رۆكێتەكان دەداتە حوسیەكان بۆ ئەوەی ئاراستەی سعودیەی بكەن، بەتایبەتی كۆمپانیای "ئارامكۆ" و رێگە گرتن لەوەی سعودیە نەوت بنێرێتە دەرەوەو ئەمەریكا توشی كێشەی بێ نەوتی بكاتەوە و پێدەچێ نرخی نەوت تاكو 200 دۆلار بەرز ببێتەوە، ئەمەش نە ئابوری ئەمەریكا و نە ئەوروپاش بەرگەی دەگرێت، و ئێرانیش نەوتی خۆی لە رێگەی عیراق و كوەیتەوە هەناردە دەكات. ئەگەر كوەیت بەمە رازی نەبێت پێدەچێت ئاسایشەكەی بكەوێتە بەر مەترسی و ئایا لەم كاتەدا ئەمەریكا جەنگ دژی ئێران هەڵدەگیرسێنێ، لەو كاتەشدا ئێران بە جەنگی گشتی تەواوەتی وەڵام دەداتەوە و لە رێگەی یەمەنەوە هێرش دەكاتە سەر سعودیەو لە رێگەی بەسرەوە هێرش دەكاتە سەر كوەیت و سوریا لە رێگەی حزب الله ەوە لەسەر دەگلێنێ بە بۆردومان كردنی ئیسرائیل بە 150 هەزار رۆكێتی .زەمین بە زەمین ، ئەمەش جەنگێكی كراوە بەرپا دەكات و ئایا لەم كاتەدا چین و روسیا بێ لایەن دەبن و چەك و چۆڵی ستراتیجی نادەن بە ئێران و سوریاو عێراق.

تا ئیستا ئەمەریكا و ئیسرائیل دەڵێن سوریا خاوەنی رۆكێتەو دەتوانێ ئیسرائیل بپێكێو ئەمەو رۆكێتەكانی حزب الله ناوچەكە روبەری جەنگێكی وێرانكەر دەكاتەوە، و ئەمەریكی و ئیسرائیلیەكانیش ناتوانن زاڵ بن بەسەر ئێران و عێراق و سوریاو لوبنان، رۆكێتە ئێرانیەكانی یەمەنیش سعودیە دەكاتە ئامانج، ئایا ئەمەریكا تا ئەم سنورە هەنگاو دەنێت؟

ئیران تەنها بژاردەی جەنگی لە بەردەستە، بەڵام ئەمەریكا سزاو فشار، بەلام فشاری نێودەولەتی چالاك نیە بە هاوپەیمانی چینی –روسی لەگەڵ ئێران و عیراق و سوریا لە رێگەی سوریاو ئێرانەوە لەگەل حزب الله ، ئەمەو سەرەرای جەنگی یەمەنی وێرانكەر دژی سعودیەو ئیمارات.

ئایە ناوچەكە بەرگەی ئەمە دەگرێت، یاخود ئەمەریكا ناتوانێ نیو ملیون سەرباز بنێرێت، لەگەل ئەوەشدا بەشی عێراق و ئێران و سوریا ناكات و ئیسرایلیش لە ناردنی  300 هەزار سەرباز زیاتر توانای نییە.

بەلام سوپای ئێرانی توانای جوڵانی 3 ملێون سەرباز و 1 ملێون پاسداری هەیە، جگە لە حەشدی شەعبی عیراق و سونەكانیش بی لایەن دەبن، بەلام سوریا بە بەهێزی دەمێنێتەوە بە پشتیوانی روسیا و حزب الله و سودیش لە عێراق و ئێران وەردەگرێت بۆ بەدەستهێنانی رۆكێت و چەك.

جەنەرال سولەیمانی لە ئێستادا زیاتر بە پاراستنی گیانی خۆیەوە سەرقاڵە و ئەگەر لە ماوەی سێ مانگادا نەكوژرێت و بتوانێ چالاكیەكانی بە ئامانج بگەیەنێ، ئەوا دەتوانێ سەركردایەتی جەنگی ئێران بۆ عێراق و بۆ سوریاو حزب الله و یەمەن بكات.