سیناریۆ توركییە چاوەڕوانكراوەكان
ئەردۆغان لەنێوان "دەسك‌و ئاونگ"ی پوتین‌و گروپە تیرۆرستییەكاندا

جیهان

01/10/2018‌ 2604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا لە نێوان (دەسك و ئاونگ) ی پۆتن و گروپە تیرۆرستییەكاندا.. لەو بارە‌وە (غەسان ئەستەنبوڵی) بۆ مەیادین نووسیویەتی : هەر دیار بوو، كە جەنگی ڕزگاركردنی  ئیدلب زۆر لەوە زیاتر دەخایەنێت چاوەڕوانكراو بوو ، بەو پێیەی لەهەموو جەنگەكانی دیكەی سوریا یەكلاییكەرەوەترە ، دەوڵەتی سوریاش - هەر وەك چاوەڕوان دەكرێت- بە یەكلاییكردنەوەی ئەو جەنگە لە بەرژەوەندی خۆی هەنگاوە مەزنە‌ گرنگەكە‌ دەهاوێژێت ، توركیاش لەو لاوە دەیەوێت سەركەوتنە سەربازییەكانی سوریا لە سنورێكدا ڕاگرێت ، بەو ئومێدەی لێرە و لەوێ دەستكەوتێك بەدەست بێنیت ، بۆیە پێش دەستپێكردنی ئەو جەنگە ، دەبوو سوریا و هاوپەیمانەكانی تەگبیرسازییەكی وورد بۆ دۆخەكە بكەن و پیشبینی هەموو ئەو شیمانانەش (احتمالات) بكەن كە لەو كردەی ئازادكردنەوەی شارەكە‌ دەكەونەوە ، جا بەچاوپۆشین لەو ماوەیەی ئەو كردە سەربازییە دەیخایەنێت و سەرباری ئەوەش كە ئەو پرسە گرنگە بۆ سەركردایەتی سوریا ، بەڵام لەوە گرنگتر سەركەوتنە لەو جەنگەدا ، ئەگەرچی كەمێكیش دوا بكەوێت ، شتێكی دیكەی گرنگتریش ئەوەیە كە سەركەوتن لەو جەنگەدا باجەكەی كەمترین زەرەر و زیانی ماددی و مرۆیی لێ بكەوێتەوە ، ئەمەش ئەو بوو‌ كە هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و توركیا لە لوتكەی سوتشی مسۆگەریان كرد.

ڕێككەوتنەكەی سوتشی بەرزەفڕی سوریا تێر دەكات 
ئەوە زانیارییانەی لەو ڕێككەوتنەوە بە ڕەزامەندی سوریا دزەیان پێكراوە ، تا ڕادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی سوریایە ، بەو پێیەی بێ هیچ زەرەر و زیانێك و بە شێوەیەكی قۆناغبەندی ، ڕزگاركردنی ناوچەیەكی فراوان ‌و گرنگی ئیدلبی دەكەوێتە ئەستۆ ، قۆناغی یەكەمی بە ئازادكردنی ڕێگەی ( حەلەب – شام  و حەلەبە - لازقیه  )‌ دەستپێدەكات و بە ڕادەستكردنی ئەو ناوچانەش بە حكومەتی سوریا كۆتایی دێت. لەوانەشه ئەوەی لەو ڕێككەوتننامەوە ڕانەگەیندراوە ، زۆر گرنگتر بێت لەوەی ڕاگەیەندراوە ، ڕەنگە گرنگترینیشیان ئەوەبێت كە ئەو ناوچه ( لە چەك داماڵراوانەی )  كە بڕیارە دواتر ڕادەستی سوریا بكرێن ، بەرە بەرە فراوانتر بكرێن تا دەگاتە شاری ئیدلب و دواتریش دریژ دەبێتەوە بۆ سنووری توركیا.

ئەو تەڵەزگەی‌ توركیا تێی كەوتووە
هەموومان تێبینی ئەوەمان كرد كە سەرۆكی توركیا بەدڵێكی بەخەمەوە لە لوتكە سێینەكەی تاران هاتەدەرەوە ، دواتریش ژمارەیەكی زۆر لە سەربازەكانی ناردنە سەر سنووری سوریا ، ئەوەی جێی سەرنجیش بوو ئەوە بوو كە ووتی ئەو هێزانە بەشێكن لە پەیمانی ناتۆ ، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوون و ئاشكرا بوو بۆ ئەوەی كە ڕوسیا لە ئایندەدا لە هەموو لێكتێگەیشتنەكانی پێشووی پاشگەز دەبێتەوە ، بۆیە توركیا ئەو پەیامەی نارد كە ئەگەر داواكارییەكانی جێبەجێ نەكرێن و كردە سەربازییەكەی ئیدلب دوا نەخرێت ، ئەوا دووبارە خۆی دەخاتەوە نێو ئامێزی ئەمەریكاوە.  جا سەرباری ئەوەی توركیا گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كە كارتی ئیدلبی له دەست دەرچووە‌ ، بۆیە هەموو هیوا و ئومێدی ئایندەی دوورخستنەوەی مەترسی كوردەكان لەسەر سنورەكانی بە پێكهێنانی بەربەستێكی مرۆیی لەو لایەنانەی سەربەخۆنی لە سەر سنوورەكانی لەگەڵ سووریادا و‌ دواتریش نیازی وایە ڕەگەزنامەی توركییان پێ ببەخشێت... ئەمەش‌ ئەوپەڕی بەرزەفڕی توركیایە كە لە ئێستادا دەستی پێڕادەگات ،  ئەو لێدوانە‌ بێ بەهایانەی بەرپرسە‌ توركییەكانیش لەو بارەوە دەیدەن و خۆیانی پێ كیڤ دەكەنەوە ، نرخێكی ئەوتۆیان نییە بەوەی دەڵێن دەچن بۆ ئازادكردنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە كوردەكان و ئەوەی لە شاری عەفریندا گوزەرا لە ناو‌چەكانی دیكەش دووبارە دەبێتەوە.

سیناریۆ توركییه چاوەڕوانكراوەكان 
دوای یاخیبوونی زۆرینەی گرووپە چەكدارەكان دژ بە بڕیارەكەی ئۆردۆگان ، تاكە بژاردەی بەردەمی سەرۆكی توركیا پاڵنانی چەكدارەكانی سەربەرخۆنی كە هەموو پاڵپشتییەكی ماددی و لۆجستیان دەكات بۆ لەناوبردنی یاخیبووەكان ، بەڵام سەختە چارەنووسی ئەو سیناریۆیە‌ سەركەوتوو بیت ، ئەمەش بە هۆی زۆری ژمارە و توندڕەووی یاخیبووەكانەوە ، بە تایبەتیش كە زۆرینەیان لە بێگانەكان و هاتوون سەربكەون یان بمرن ، ئەمە سەرباری ئەوەی لەم دوادوایانەدا چەكدارەكانی داعشیش چونەتە ڕیزەكانیانەوە.

لێرەشەوە توركیا ناچار دەبێت سوپاكەی بگلێنیتە ئەو جەنگەوە ، ئەمەش زەرەر و زیانی گەورەی لێ دەكەوێتەوە كە توركیا ناتوانێت خۆی لێ بپارێزێت ، تەنها مەگەر هەماهەنگی لەگەڵ سوپای سوریادا بكات بۆ یەكلاییكردنەوەی جەنگە ، ئەم هەنگاوەش دەبێتە سەرەتاییەك بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی سیاسی لە یەكلاییكردنەوە و ئاشتبوونەوەكان سەبارەت بە ئیدلب و ناوچەكانی دیكە. بۆ ئەوانەش كە پێیان وایە ئەم جۆرە قسەنانە جۆرێكن لە خۆزگە و بریا ، دەڵێین كە كردەی ئازادكردنی باشووری سووریا هیشتا لە بیروهۆشی خەڵكدا ماوەتەوە.

خۆ ئەگەر ئەردۆگانیش بیەوێت خۆی لە ڕێككەوتننامەكە بدزێتەوە ، ئەوا سەركردایەتی سەربازی سوپای سوریا پێشبڕی لەوە كردووە و  خەمی خۆشی خواردووە ، بەوەی ژمارەیەكی زۆر سەربازی لە باكور و ڕۆژاوای شاری حەلەب (تەل رفعەت – نبل – زەهرا‌و) جێگیر كردووە بە مەبەستی هێنادەی سێ ئامانج كە یەكەمیان قایمكردنی سنوورەكانی شاری حەلەبە ، دووەمیشیان دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازییە بۆ ئەوەی هێرشە سەربازییە چاوەڕوانكراوەكەی لێوە دەرچێت ، سێیەمیشیان هەڕە‌شەیە‌ لە بوونی سەربازی توركیا لە ئیدلب لە ڕێگەی داخستنی سنور و پشتلێگرتنیان و گەمارۆدانی سوپای توركیا و گروپە پاشكۆكانی لە ئیدلب.

شتێكی سرووشتیشە كە هەردوو سەركردایەتی سوریا و ڕوسیا شیمانەی ( احتمال) ئەوەیان داناوە كە سەرۆكی توركیا دەست بكاتەوە بە گەمە‌ پاڵەوانبازییەكانی پێشووی ، خۆ ئەگەر ئەوە ڕوویدا ، ئەوا هێزە سەربازییەكەی سوریا و هاوپەیمانەكانی و دۆستەكانی ، ئەوەی بۆ جەنگی ئیدلب و دوای جەنگەكەش‌ پێویستە ئامادەیان كردووە. بەدڵنیاییشەوە ووڵامەكەی ڕوسیا بۆ ئیسڕائیل لە دوای خستنەخوارەی فڕۆكە چاودێریكارەكەی مۆسكۆ ، لە بیر و هۆشی ئەردۆگاندا ماوەتەوە ، ئەمەش هۆشداری پێداوە كە سەردەم و كاتی پاڵەوانبازییەكان كۆتاییی هاتووە و جەنگی سوریاش دەبێت كۆتایی پێ بێت.