شارپرێس:
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆتاییهات، وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داواده‌كات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگه ساخته‌كان تا چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، كه‌مێك پێش ئێستا پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات.
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكراكرد‌و وتی:"ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نكوڵی بكه‌ن و ده‌نگه ساخته‌كان تا چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه پوچه‌ڵ نه‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له بژارده په‌سه‌نده‌كانی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت".
شۆڕش حاجی وتیشی:"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای یاسایی تۆماركردوه و هه‌مو لایه‌نه‌كانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه و تا چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه‌ش ده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ش بده‌نه‌وه به‌و خه‌باته په‌رله‌مانییه، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه ساخته‌كان پوچه‌ڵ بكرێته‌وه و ده‌نگه راسته‌قینه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه ساختانه پوچه‌ڵ نه‌كرێته‌وه كه به‌ره‌وژوری 200 هه‌زار ده‌نگه، بژارده‌ی هه‌ره‌په‌سه‌ند لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت".
ڕ. ج