وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
قاهره (زه‌مانى
توركى) – له ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى (فه‌جر) ى ميسريدا هاتووه كه "سه‌ركرده و جه‌نگاوه‌رانى به‌ره‌ى نوسڕه" له‌م دوادوايانه‌دا گوازراونه‌و نێو خاكى
توركيا ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه هات كه له نێوان توركيا و ڕوسيا
مۆركرا به دابڕينى ناوچه‌يه‌كى له چه‌ك داماڵدراو له ئيدلب ، به گوێره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ش
ئه‌و جه‌نگه سه‌ربازييه وه‌ستێنرا كه بڕيار بوو سووپاى سوريا دژ به لايه‌نه
چه‌كداره‌كانى ئيدلب ئه‌نجامى بدات.
ڕاپۆرته‌كه
به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ى ناوخۆيى نێو شارى ئيدلب ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه
توركيا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوايدا هه‌ندێك له سه‌ركرده جيهادييه بێگانه‌كانى
جسرى شغور و باكورى لازقييه‌ى به خێزانه‌كانيانه‌وه گواستۆته‌وه بۆ نێو خاكه‌كه‌ى
و دياريش نييه به دياريكراوى بۆ چ شوێنێك ده‌گوازرێنه‌وه.
ده‌شڵێن
زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه گوازراونه‌وه ، له سه‌ركرده
دياره‌كانى شارى ئيدلبن كه له ساڵانى ڕابردوودا تاوانى قێزه‌ونيان دژ به كه‌سانى
سيڤيل و سه‌ربازانى سوريا ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كانيش
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و چه‌كدارى شاره‌كه‌ى سه‌ر به
ده‌سته‌ى ڕزگاركردنى شام (به‌ره‌ى نوسڕه) له‌م دوو ڕۆژه‌ى دوايدا ، به هۆى
بازگانێكى توركييه‌وه و له ڕێگه‌ى هه‌ردوو شارۆچكه‌ى ( سه‌رمه‌دا و ئه‌تمه) وه
و له به‌رامبه‌ر ده هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى بۆ هه‌ر سه‌ركرده‌يه‌ك و پينج هه‌زار
دۆلارى ئه‌مه‌ريكيش بۆ هه‌ر جه‌نگاوه‌رێكى ئاسايى ، توانيويان به‌ره و نێو خاكى
توركيا هه‌ڵبێن.
سه‌رچاوه‌كه
جه‌ختى له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ژماره‌يه‌كى زۆر له چه‌كدارانى به‌رى نوسڕه و
لايه‌نه پاشكۆكانى له‌و ماوانه‌ى دوايدا هه‌ستاون به فرۆشتنى ماڵ و مولكيان به
نرخێكى زۆر هه‌رزان به مه‌به‌ستى هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ى خاكى سوريا ، له‌به‌رامبه‌ريشدا
جه‌نگاوه‌ره بيانييه‌كان چنگيان له گوند و شار و ناوچه‌كانى خۆۆيان گيركردووه و
كۆششه‌كانيشيان چرده‌كه‌نه‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
سه‌ربازيه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ئيدلب و له سه‌رووى هه‌مووشيانه‌وه پارتى ئيسلامى
توركستانى و سه‌ربازانى قه‌وقاز و پارێزه‌رانى ئاين.
ڕۆژنامه
گووتوشيه‌تى "سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌و
سه‌ركردانه له ئيدلب پێشبينى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (ئه‌بو موحه‌مه‌دى جۆلانى) ميرى
ده‌سته‌ى ئازادكردنى شام كه به‌ره‌ى نوسڕه‌ى تيرۆرستى پێشووه" له‌م چه‌ند رؤژه‌ى ئاينده‌دا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت
به دوا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان ڕوسيا و توركيا ده‌ربڕێت.