دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار بەگوێرەی دەستووری عێراقی

مەلەفی تایبەت

03/10/2018‌ 4101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: لوقمانی حاجی قادر
1. بە فرمانێكی كۆماری داوا لەپەرلەمان دەكات بۆ كووبونەوە لە ماوەی 15 رۆژ لەدوا پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان( ماددەی 54)

2.داواكاری لە پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی سەبارەت بە بابەتی تایبەتی دیاریكراو (ماددەی 58)

3. پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمانی عێراق(ماددەی 60).

4.پێشكەشكردنی داواكاری بە پەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌ (ماددەی 61 (8 – ب).

5. ئەندامی دەسەڵاتی جێبە‌جێكردنی ئیتحادییە (ماددەی 66).

6.دەركردنی لێخۆش بوونی تایبەت ، ڕاستاندنی پەیماننامە و ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان ، بەخشینی مەدالیا ، قبوڵكردنی باڵوێزەكان ، دەركردنی فرمانی كۆماری ،ڕاستاندنی فرمانەكانی لە سیدارەدان ، سەركردایەتی هێزە چەكدارەكان بە مەبەستی تەشریفاتی و ئاهەنگێڕی (ماددەی 73).

7.ڕاسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهنانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا لەم كارەی سەركەوتوو نەبوو سەرۆكێكی دیكەی حكومەت بۆ ئەو كارە ڕادەسپێرێت ‌(مادەی 76)

8.لە كاتی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆماری شوێنی دەگریتەوە(ماددەی 81) 

9. بە هاوبەشی لەگەل سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پێشنیار پێشكەش بكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستور (126 – یەكەم ) 

10.ڕاستاندنی هەموار‌كردنەوەی ماددە دەستورویەكان ( ماددەی 126 دووەم)

11.پەسەندكردن و دەركردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە لە پەرلەمانەوە ڕەوانە دەكرێن بە كۆی دەنگی‌ ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كۆمار ، گێرانەوەی یاسا و بڕیارەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوەیان ( ماددەی 138 – پێنجەم).