ڤیدیۆ.. Huawei بەهێزترین مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید دروست دەكات

جیهان

04/10/2018‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Huawei ی چینی، مۆبایلێكی نوێی دروست كرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو بەهێزترین مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆیدە.

مۆبایلەكە ناوی "Mate 20 Pro"، كە سیستەمی "Kirin 980" پێشكەوتووی هەیەو بەو هۆیەشەوە خێراییەكەی لە مۆبایلی "Note 9" سامسۆنگ بەهێزترەو رامەكەی لەنێوان 6 بۆ 8 گێگابایتە.

هەروەها میمۆری ناوەكیشی سێ‌ جۆرە، كە ئەوانیش 128 و 256 و 512) گێگابایەتەو شاشەیەكی گەورەی هەیە، كە قەبارەكەی دەكاتە 6.9 بۆس، كە دیقەی (3840/2160) پێكسڵەو باترییەكەی توانای 4200 میللی ئەمپێری هەیە.

هەروەها كامێراكەی سێ‌ عەدەسەی هەیەو توانای وێنەگرتنی (40/8/20) میگاپێكسڵەو كامێرای سەرەكیشی توانای وێنەگرتنی 24 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح