ڤیاگرا پیاوان تووشی نەخۆشییەكی مەترسیدار دەكات

هەمەڕەنگ

04/10/2018‌ 2859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنی حەبی ڤیاگرا بەرێژەیەكی زۆر لەلایەن پیاوانەوە، كاریگەری لەسەریان دادەنێت‌و تووشی نەخۆشییەكی مەترسیان دەكات.

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەو پیاوانەی حەبی ڤیاگرا بەشێوەیەكی زۆر دەخۆن تووشی نەخۆشی چاو دەبن، ئەویش سووربوونی پێڵووی چاویانەو رووبەڕووی مەترسی كوێربوونیان دەكات.

زانایانی زانكۆی "Mount Sinai"ی پزیشكی توێژینەوەكەیان ئەنجامداوەو توێژینەوەكەش هیچ چارەسەرێكی بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزیوەتەوە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو حاڵەتی سووربوونەوەی چاو بەهۆی خواردنی جەبی ڤیاگرا بەهۆی فشاری خوێنەوە دروست دەبێت راستەوخۆ كاردەكاتە سەر تۆڕی چاو.

هـ ـ ح