ئەو ژنانەی پابەندی خێزانیان هەیە زیاتر دووگیان دەبن

هەمەڕەنگ

04/10/2018‌ 1303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی بۆستنی ئەمریكی، ئەو ژنانەی لەماڵەوە كار دەكەن‌و پابەندی خێزانەكانن زیاتر دووگیان دەبن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە لەسەر پێنج هەزار ئافرەت ئەنجامدراوە، رێژەی زیادبوونی دووگیانبوونی خانمانی پابەند بەخێزانەكانیان 25%.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، ژنانی پابەند بەخێزانەكانیان باری تەندروستیان جێگیرترە ، كە ئەوەش هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی زیاتر دووگیان بن ، لەچاو ئەو ژنانەی پابەندی خێزانیان كەمترە.

ئەو ژنانەی توێژینەوەكەیان لەسەر ئەنجامدراوە، تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 45 ساڵ بووەو 1272 لەتەمەنی 21 ساڵیدا بووە، كە هاوسەرگیرییان كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە