وێنە.. گرانبەهاتیش شووشە ویسكی لەجیهاندا فرۆشرا

جیهان

04/10/2018‌ 6637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەدنبرەی پایتەخی سكۆتلەندا گرانبەهاترین شووشەی ویسكی لەجیهاندا فرۆشرا، كە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

ئەو شووشە ویسكییە بە بەهای 848 هەزار پاوەنی بەریتانی فرۆشراوە، كە ئەو بڕە پارەیە بەرانبەر بە 100 هەزار دۆلاری هەمریكی.

رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ویسكی ناو ئەو شووشە لەجۆری "Macallan" ، كە لەزیادكردنێكی ئاشكرادا لە ئەدنبرە فرۆشراوە.

لەگەڵ ئەو شووشە ویسكییە سندوقێكی تایبەت هەبووە، ، كە ساڵی 1994 دروستكراوە، كە تائێستا هیچ جۆرێكی خواردنەوەكان بەو بڕە پارە نەفرۆشراوە.

هـ ـ ح