توێژینەوەیەكی نوێ‌ هۆشداری لەكەمخەوی گەنجان دەدات

جیهان

06/10/2018‌ 735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێی پیزشكی هۆشداریدا، لەكەمخەوی گەنجان، بەتایبەتی ئەو گەنجامەی لقۆناغی خوێندنی ناوەندی‌و ئامادەین.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە گەنجان بەهۆی سەرقاڵیان بەهەندێك كردەوە، لەوانە جگەرەكێشان، سێكسی نادروست‌و چەند كردەوەیەكی تر تووشی كەم خەوی دەبن.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە لە 10 خوێندكاری ناوەندی‌و ئامادەیی حەوت خوێندكار كەمتر لە هەشت سەعات دەخەون، لەكاتێكدا دەبێت لەنێوان هەش بۆ 10 سەعات بخەون.

هۆشداری توێژینەوەكە ئەوە بوو، كە كەمخەوی ئەو گەنجانە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر مێشكیان‌و چالاكی كەمدەكاتەوە، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دادەنێت.

هـ ـ ح