ئەو كچەی رۆناڵدۆ دەستدرێژی سێكسی كردە سەری وردەكاری رووداوەكە دەگێڕێتەوە

جیهان

06/10/2018‌ 12572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاسرین مایۆرگا، ئەو كچە ئەمریكییەی بانگەشەی ئەوە دەكات، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر، وردەكاری رووداوەكە دەگێڕێتەوە.

كاسرین، كە ئێستا تەمەنی 34 ساڵەو باس لەوە دەكات، رۆناڵدۆ لەئۆتێلێكی لاس فیگاس لەئەمریكاو لەساڵی 2009 دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری، كە ئەوكات تەمەنی 25 ساڵ بووە.

رۆژنامەی زە سەن لەزاری كاسرین بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیەكێك لەیانە شەوانەكان ، كە ئێستا داخراوە لەلاس فیگاس لەئەمریكا لەساڵی 2009 دەستدرێژی كردووەتەوە، ئەوەش پێش ئەوەی لەو ساڵە پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بكات، كە ئەوكات یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید بوو.

كاسرین دەڵێت: لەوكاتە نەیزانیوە، كە رۆناڵدۆ یەكێكە لەیاریزانە بەناوبانگەكانی تۆپی پێ‌، تەنیا هاوڕێیەكی رۆناڵدۆی پێناساندووەو ئەویش بانگهێشتێكی ئەو یاریزانەی بۆ ئاهەنگێكی تایبەت قبووڵ كردووە.

كاسرین ئەوەش دەڵێت: رۆناڵدۆ لەرێگەی هاوڕێكەی بانگهێشتی كردووە، بۆ ئەو ئاهەنگە لەو یانە شەوانەی لاس فیگاس ‌و كاتێك گەیشتووە، رۆناڵدۆ بانگی كردووە بۆ شوێنی مەلەوانگەی یانە شەوانەكە، بەڵام ئەو رەتیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ترسی لەجلەكانی ، بەڵام رۆناڵدۆ پێی وتووە، كە لەشوێنێكی تایبەت جلەكانی بگۆڕێت، كە عەزییەكی كورت بووە.

ئەو كچە ئەوەشی وتووە، كە لەوكاتەی لەو شوێنە جلەكانی گۆڕیوە رۆناڵدۆ چووەتە ژوورە بۆ لای‌و داوای ئەنجامدانی سێكسی لێكردووە، بەڵام رەتیكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش رۆناڵدۆ نەوەستاوەو راستەوخۆ دەستپێشخەری بۆ كردووەو دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری.

كاسرین باسی لەوەش كردووە، بەهۆی ئەو كارەی رۆناڵدۆ بەرانبەری كردوویەتی، زۆر ترساوەو تووشی حاڵەتێكی دەرروونی بووە، هەر بەو هۆیەشەوە چەند جارێك سەردانی نەخۆشخانەی كردووە.

كچەكە لەگێڕانەوەی چیرۆكەكە بەردەوام بووەو باسی ئەوەشی كردووە، ئەو ویستوویەتی لەپۆلیسی لاس فیگاس سكاڵا بكات، بەڵام رۆناڵدۆ لەرێگەی تیمە یاساییەكەی رێگەیان لێكردووەو لەبەرانبەر بێدەنگبوونیشی بڕی 375 هەزار دۆلاریان پێداوە.

هـ ـ ح