پیاوێكی ئوستورالی تائێستا نۆ جار مردووەو زیندبووەتەوە

هەمەڕەنگ

06/10/2018‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی دانیشتووی ناوچەی دەریایی Sunshineی ئوستورالی تائێستا چەند جارێك مردووەو زیندبووەتەوە.

ئەو پیاوە ئوسترالییە بەهۆی تووشبوونی بەحاڵەتێكی دەگمەن، كە وەستانی دڵییەتی هەستی بەمردن كردووەو دواتر زیندبووەتەوە.

پیاوەكە ناوی جیمی بۆڵەو كێشەی لەماسولكەكانی دڵی هەیەو بەو هۆیەشەوە، لەماوەی 5 ساڵدا ئەو چەند جارە تووشی ئەو حاڵەتە دەنگمەنە بووە.

بۆڵ تەمەنی 29 ساڵە، كە بەهۆی گەشتە بەردەوامەكانی‌و ماندبوونی زۆری، بەتایبەتی لەچوونی بۆ سەر شاخەكان تووشی ئەو حاڵەتە بووەو ئێستا لیژنەیەكی پزیشكی هەوڵی چارەسەری دەدەن.

هـ ـ ح