شاجوانی عێراق.. زانیاری نوێ‌ لەبارەی كوشتنی تارە فارس ئاشكرادەكرێت

عیراق

06/10/2018‌ 4173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە ئەمنییەكان لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان چەند زانیارییەكان لەبارەی دۆسییەی كوشتنی تارە فارسی شاجوانی عێراق دەستكەوتووە.

بەپێی سەرچاوەكان، سەرچاوە ئەمنییەكان لەرێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی زانیارییان لەبارەی بكوژەكانی تارە فارس دەستكەوتووە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، لەو گرتە ڤیدیۆییە دەركەوتووە، چەند كەسێك چاودێری جموجوڵەكانی شاجوانی عێراقیان كردووەو دواتر لەكاتێكی كوردستان تەقەیان لێكردووەو كوشتوویانە.

تارە رۆژی 27 مانگی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كوژراوە، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتووەتەوە.

تارە فارس ساڵی 2016 وەك شاجوانی عێراق هەڵبژێراو لەدایكبووی 1996و لەنێوان توركیاو عێراق دەژیاو چەند جارێكیش سەردانی ئیماراتی كردووە.

هـ ـ ح