شارپرێس:
پزیشكه‌كان ڕیزبه‌ندی خواردنه‌وه كحولییه‌كان به‌پێی زیانه‌كانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌ن، بیره-ش پله‌ی یه‌كه‌می له خراپترین جۆری خواردنه‌وه‌ی كحولی وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه، ڕیزبه‌ندییه‌كی نوێ ئاستی خراپیی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ئاشكراده‌كات، هاوكات ئه‌و ڕایه‌ش ڕه‌تده‌كرێته‌وه كه زیانه‌كانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له جگه‌ره‌و هه‌ندێك جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌متربێت.
به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندیی پزیشكه‌كان، بیره خراپترین جۆری خواردنه‌وه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توانای ئالووده‌بوونی مرۆڤ پێوه‌ی ئاسانه، هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان خواردنه‌وه‌ی بیره به بڕێكی كه‌م، به‌زیان بۆ ته‌ندروستی نازانن، به‌ڵام ده‌شڵێن زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی جگه‌ری مرۆڤ.
له‌پله‌ی دووه‌مدا ئه‌و خواردنه‌وانه دێن كه دروستكراویی نێوخۆیی وڵاتانن، یاخود به‌مانایه‌كی دیكه خه‌ڵكیی خۆی له‌ماڵه‌وه دروستیده‌كات، پزیشكه‌كان ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه به بكوژی په‌نكریاس ناوده‌به‌ن.
له‌پله‌ی سێیه‌مدا شامپانیا خراپترین جۆری خواردنه‌وه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به جگه‌ر‌و گه‌ده‌ی مرۆڤ، هاوكات خواردنه‌وه كۆكتێله‌كانیش پله‌ی چواره‌میان وه‌رگرتووه له‌خراپیدا، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزی ئاستی كالۆری تیایاندا، كه ده‌بێته هۆی كێشه بۆ جگه‌ر، تێكدانی ددانه‌كانی مرۆڤ.
ڕ . ج