نیكۆڵ ئەنجامی پشكنینەكانی لەبارەی تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرادەكات

جیهان

07/10/2018‌ 952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیكۆل سابای هونەرمەند، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر"، وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە بەشداری لەپرۆژەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە كردووە.

ئەو هونەرمەندە لەرێگەی گۆڤاری "گردی وردی" بەشداری ئەو پرۆژەی كردووەو دەیەوێت هاوكاربێت لەرووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.

سابای باسی لەوەش كردووە، كە لەچوارچێوەی پرۆژەكەدا پشكنینی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ مەمكەكانی كردووەو ئاشكراشیكردووە، كە ئەنجامەكەی زۆر بەئەرێنی كەوتووەتەوەو نەخۆشی نەبووە.

پرۆژەكە ناوی check up ، هانی خانمان دەدات، بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەزوویی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە بدۆزنەوە ئەگەر هەیان بێت.

هـ ـ ح