ئۆتۆمبیلە سەرنجراكێشەكانی پێشەنگای پاریسی نێودەوڵەتی

جیهان

07/10/2018‌ 1125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكییەكانی پێشەنگای نێودەوڵەتی پاریس لەفەرەنسا دەستیپێكرد، كە تێدا نوێترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان نمایش دەكرێن.

پێشەنگاكە ناوی (ئۆ موندیال دوو لۆتۆمۆبیل)ەو كە یەكەم پێشەنگایە لەفەرەنسا بەناوی داهێنەری ئۆتۆمبیل - جۆل- ئەلبێرت دو دیۆن ناونراوە، كە 1898 دروستی كردووە.

لەپێشنگاكەدا نوێترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان نمایشكران، وەك ئۆتۆمبیلەكانی سیترۆین سی فی 2، (Citroen CV2)  و فۆڵكس فاگن گۆڵف (Volkswagen Golf) و بۆرش 911 " (Porsche 911)  و باركودا (Baracuda).

هەروەها نوێترین ئۆتۆمبیلەكانی جۆری "رینو" و "بیجوت" و "سیتروین" فەرەنیش لەنمایشەكەدا نمایشكران، كە بووە هۆی سەرنجراكێشی ئامادەبووانی پێشەنگاكە.