دارستانی مەرگ.. دووەم ناسراوترین شوێنی خۆكوشتن لە جیهاندا

جیهان

07/10/2018‌ 2177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دارستانی ئوكیغاهارا لەوڵاتی ژاپۆن بەوە لەقەڵەم دەدرێت، كە "باشترین شوێنە بۆ مردن".

دارستانەكە بەختێكی ڕەشی تێدایە، كە بەوە ناسراوە دووەم شوێنە لەجیهانداە كەسەكان گیانی خۆیان لەوێدا دەكێشن.

ئەم دارستانە دوای ئەو شوێنە دێت، كە ناسراوە بە "دەرگای پردی ئاڵتوونی" لە ساڵی ١٩٥٠ وە بازرگانە ژاپۆنییەكان، كە دەچوونە ناوەوە ،  بەلایەنی كەمەوە ٥٠٠ كەسیان نەدەهاتنەدەرەوە. 

 لەم ماوەی دوایدا ئەم ڕێژەیە لە بەرزبوونەوەدابووە، كە لە ساڵی ٢٠٠٢ دا  ٧٨ حاڵەتی خۆكوشتن تۆمار كراوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ئەم ژمارە پێوانەیە شكێنرا ئەویش، كە ١٠٥ لاشە دۆزرانەوە لەو ناوچەیە. 

دەروونناسە ژاپۆنییەكان دیاردەی خۆكوشتن لەو دارستانەدا بەهۆی دارەكانەوەیە، ئەویش بەهۆی بوونی چەند رۆحیانەتێك، كە ناهێڵن ئەو كەسانەی دەچنە ناو دارستانەكەوە بە سەلامەتی دەرچن.

ئەوی ئەم كارەی سەخت‌و دژوار كردووە ئەوەیە ، كە قیبلەنما لەم شوێنەدا بێ سوودە و كار ناكات، ئەویش بەهۆی بوونی كانزاو موگناتیس لەپێكهتەی بوركانی لەو ناوچەیەدا.

بەهۆی گەورەیی ئەم دارستانەوە ، گەشتیاران ڕێگریان لێدەكرێت لەچوونەناوە لەبەر ئەوەی بە دەریای دارەكان ناسراە، بۆیە پۆلیس چەندین هێمایان دانەوە بۆ ئاگادار كردنەوە وەك "ژیان بەنرخترین دیارییە، كە پێت بەخشراوە لەلایەن دایك و باوكتەوە" و "تكایە پێش خۆ كوشتن پۆلیس ئاگاادار بكرەوە".

بەڵام ئەمە ڕێگری نەبووە لەبەردەم كەسەكاندا تاوەك ئەو كارە ئەنجام نەدەن، هەموو ساڵێك رێژەیەكی زۆر لە لاشە دەدۆزرێتەوەو هەندێكیشیان لەنێوان دارە ئەسوورەكاندا بەجێدەمێنن و ون دەبن. 

هەندێك جار لایەنە پەیوەندی دارەكانی یابان ، ڕێژەی خۆ كوشتن بە شێوەیەكی ناڕاست بڵاودەكەنەوە، بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە زیاتر ناسراو نەبێت بۆی خۆ كوشتنەوە.

چەند هەوڵێك باس لەوە دەكەن دووهۆكار ئەن بۆ ئەم دیاردەیە ئەوێش باری ئابووری وڵاتی ژاپۆن و كاریگەری رۆمانیكی ڕۆمانسی، كە كۆتایی ڕۆمانەكە بە خۆ كوشتن كۆتایی دێت لەدارستانی ئوكیغاهارا.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێك ، كارمەندەكان دەبێت لاشەكان لە دارستانەكەوە هەڵبگرن بیانبەن بۆ بنكەی پۆلیس، كە لەوێ ژوورێكی تایبەتیان بۆ دانراوە بۆ لاشەكان، هەندێك باوەڕیان وایە، كە ئەگەر لاشە بە تەنیا جێبهێڵرێت، ئەوا بەختێكی خراپی دەبێت بۆ ڕۆحیانەتێك بەناوی "یوری" كە یەكێكبووە لەقوربانیانی خۆكوشتن، دەوترێت كە ڕۆحیانەتەكانیان لە شەودا هاوار دەكەن‌و لاشەكانیان بۆخۆیان دەجوڵێن.

وەرگێڕان: رەوەندی ئیسماعیل

بەپەلە