شارپرێس:
ئایا لەڕاستیدا چی ڕووی دەدا ئەگەر مانگ بوونی نەبووایە؟ لێرەدا پێنج خاڵ دەخەینە ڕوو لەئەگەری نەبوونی مانگدا:
یەكەم
شەوەكانمان زۆرتر و زۆرتر تاریكتر دەبوو، بەمەش نزیكترین هەسارە، كە ئاسمانمان بۆ ڕووناك بكاتەوە ڤینۆس دەبوو، بەڵام هێشتا نەیدەتوانی ئاسمان بەپێی پێویست ڕووناك بكاتەوە، مانگی تەواو ٢ هەزار جار ڕووناكترە لەڤینۆس كاتێك دەدرەوشێتەوە.
دووەم
بەبێ بوونی مانگ، رۆژێك تەنیا ٦ بۆ دوانزە كاتژمێر دەبوو، هەروەها زیاتر لەهەزار رۆژ دەبوو لە ساڵێكدا ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی، كە خێرایی سوڕانەوەی زەوی كەمی دەكرد.
سێیەم
زەویەكی بێ مانگ كاریگەری لەسەر هەڵكشان و داكشانی دەریاو زەریاكانیش هەیە، بەو پێیەی بەبێ بوونی دەبووە هۆی زیاد بوویو سەركەوتنی ئاوە بەڕێژەی یەك لەسەر سێ لە قەبارەی ئاسایی خۆی.
چوارەم
مانگ گیرانو خۆر گیران دەبوو لەبیر بكەین، چونكە بەبێ بوونی مانگ هیچ شتێك نەدەبوو، كە خۆر بگرێت.
پێنجەم
بەبێ بوونی مانگ لەسەر ئەو تەوەرەی، كە لەسەرێتی ، ئەوا دەبووە هۆی گۆڕینی كەشوهەوا، لە ئێستادا سوپاس بۆ مانگ كە لەسەر تەوەرەو لاری ٢٣ پلەیە، لە ئەگەری نەبوونی مانگ، ئەوا وەرزەكان بەشێوەیەكی هەرەمەكی دەگۆڕان .
بۆیە بەبێ بوونی مانگ، كە یارمەتی دەدات زەوی لەسەر لاریەكەی خۆی بمێنێتەوە، ئەوا زانایان دەیخەمڵێنن، كە ژیان لەسەر زەوی بەو جۆرە گەشەی نەدەكرد وەك ئەی ئێستا دەیزانین.
بۆیە كاتێك ئەمجارە لەئاسمانت ڕوانی لە شەودا، ئەوا بزانە كە مانگ ژیانمان بۆ دروست دەكات و لە ئاسمان بۆ ئێمە دەرەوشێتەوە.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل