نۆكیا بەمۆبایلێكی نوێ‌ ركابەری مۆبایلی "ئایفۆن X"ی ئەپڵ دەكات

هەمەڕەنگ

08/10/2018‌ 1319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دامەزراوەی "ئێچ ئێم دی گلوبال"، كە خاوەنداری كۆمپانیای "نۆكیا"ی ئەلیكترۆتی هەیە، بەم نزیكانە مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆابیلەكەی كۆمپانیای نۆكیا ناوی مۆبایلی "نۆكیا 7.1"، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو بەپێی پێگەی "بی جی ئار" دەبێتە ركابەرێكی "ئایفۆن X"ی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە مۆبایلی نۆكیا 7.1 خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، كە نرخی سەرەتایی 349 دۆلار دەبێت.

مۆبایلی نۆكیا 7.1 دوو كامێرای هەیەو كامێرای سەرەكی 12 میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 5 میگاپێكسڵە خاوەنی تەكنەلۆژیای HDR، لەگەڵ كۆمەڵێك تایبەتمەندی تر، كە تائێستا وردەكارییەكەی ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح