ڤیدیۆ.. مارسیدس ئۆتۆمبیلێكی وەرزشی خەیاڵی دروست دەكات

هەمەڕەنگ

08/10/2018‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "AMG"، تایبەتمەند بەكاركردن لەگروپی كۆمپانیاكانی مارسیدس نموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی وەرزشی ئاشكراكرد.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی "Project One"، كە خاوەنی دیزاینێكی جوانی وەرزشییەو خێراییەكی زۆری هەیە، كە ئۆتۆمبیلەكە بەئۆتۆمبیلێكی خەیاڵی ناودەبرێت.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی هەشت بستۆنەو توانای بزوێنەرەكەی 1000 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 200 كلم/ سەعات لەماوەی 6 چركە بەرزدەبێتەوەو كۆی خێراییەكەشی 350 كلم/سەعاتە .

ئەو ئۆتۆمبیلە بەم دوایانە نمایشكراوەو بڕیارە بەم نزیكانەش بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە نرخەكەی دەگاتە 2.7 ملیۆن یۆرۆ.

هـ ـ ح