مردنێكی لەناكاو.. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ دینا هارون دەگری

جیهان

09/10/2018‌ 7593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەیانی رۆژی دوو شەممە هەوادارانی هونەری سوری، بە مەرگی  دینا هارونی هورنەمەندی سوری شۆك بوون.

دینا هارون بەهۆی نەخۆشییەوە دوای ماوەیەك ململانێ‌ لەگەڵ مەرگ دواجار تەسلیم بوو، كۆچی دوایی كرد، كە مردنەكەی كاردانەوەی زۆری دروست كرد.

كاردانەوەكان زیاتر لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوو، كە بووە هۆی ئەوەی خەڵێكی زۆر لەرێژەی ئەژمارە تایبەتەكانیان دڵتەنگی خۆیان بۆ ئەو مەرگە لەناكاوە رابگەیەنن.

هەروەها بەشێكی زۆریش لەهونەرمەندە سوورییەكان دڵگرانی‌و نیگەرانی خۆیان دەربڕی بۆ مردنی دیناو بەشێكی زۆریان بەنووسینی شیعر ئەو نیگەرانیان دەربڕی.

هــ ـ ح

بەپەلە