پلەكانی گەرمای زەوی لەساڵانی داهاتوو زیاتر بەرز دەبنەوە

جیهان

09/10/2018‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی شارەزا لەبواری كەشوهەوا، هۆشدارییاندا لەبەرزبوونەوەی زیاتری رووی زەوی، ئەوەش بۆ سێ‌ پلەی سەدی.

زانایان رایانگەیاندووە، كە پلەی گەرمای زەوی لەساڵی داهاتوو بەرێژەی 1.5 پلە بەرز دەبێتەوەو ئەو بەرزبوونەوەیەش لەساڵانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

زاناكان هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو گۆڕانەی بەسەر كەشوهەوای زەوی هاتووە پلەكانی گەرما بەو شێوەیە لەساڵانی داهاتوو بەرز دەبێتەوە، كە ئەوەش مەترسی گەورە لەچەند ناوچەیەك دروست دەكات.

چەند ساڵێكەو لەوەزری هاوین پلەی گەرمای زۆربەی ناوچەكانی زەوی بەرز دەبێتەوە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیان لەو ناوچانە داناوە پلەی گەرما لەهاوین تێیاندا بەرزە.

هـ ـ ح