هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح.. پێكدادانی نێوان هەولێر سلێمانی زیندوودەكاتەوە

کوردستان

09/10/2018‌ 5392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
نووسینی: حازم الامین
بەرهەم سالح بووە سەرۆكی عێراق، هەڵبژاردنەكەی ساتی ریككەوتنێكی ناوازەی نێوان دوو دوژمنی ئەم زەمانە بوو، واشنتن و تاران، لەگەڵ ئەوەی بەرهەم ساڵح خاوەنی كۆمەلێك خەسڵەتە و لەهیچ كام لە چینە سیاسییەكانی عێراقدا نییە، پەیوەندییەكی بەرفراوانی هەرێمایەتی هەیەو لەگەڵ گەندەڵكاران تێكەل نییە، بەڵام هەڵبژاردنەكەی رووداوو كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆر كەس حەزیان لێنەبوو ئەوە روو بدات بە تایبەتی مەسعود بارزانی، كە تاكو دوا چركە پشتیوانی كاندیدەكەی خۆی "فواد حسین"، دیارە ئەم درزەش چوە پاڵ هەرەس هینانی ریفراندۆم و دابڕینی كەركوك لە هەرێمی كوردستان.

لەوانەیە كەس حەسودی بە "هاورێ"كەی نەبات لەم تێكەوتنە، لەوانەشە ئەوانەی ئەزمووونی هەریمیان پێ باش بوو لەباكووری عێراق ئەمرۆ لێی بترسن، چونكە پێكدادانی ناوخۆ لە نێوان هەولێر و سلێمانی بە شێوەیەك لەشێوەكان دەركەوتووەتەوە، ئەمجارەیان شێوەی هەرەس هێنان و ئاڵینگاری بە خۆیەوە بینیوە، تاوانباركردنەكانی نێوان هەردوو لاو خیانەت دانە پاڵ یەكتری لەو كاتەوە دەستی پێكرد لەلایەن پارتیەوە كە هەردوو كوڕەكەی جەلال تاڵەبانی "قوباد و بافڵ" پەیوەندییان لە گەڵ حكومەت ناوەندی باش كردو كەركوكیان دایەوە دەست بەغدا. لە بەرانبەردا یەكیتی، پارتی تاوانبار كرد بە تاكڕەوی لە بڕیاری ریفراندۆم و هیچ حساب بۆكردنێك كە ئەنجامەكەی كارەسات بار بوو بۆ سەر كورد.

ئەمرۆ، لە پاش هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، كیشەیەكی تری دروست كرد سەرەرای كێشە كەڵەكەبوەكانی تر، ئەم هەلبژاردنە وەك پرۆسەی شكاندنی ئیرادەی گەورەترین سەركردەی كوردی لە عێراق دێتە بەرچاو، و مەسعود بارزانی دوور لە دیبلۆماسیەت رایگەیاند بایكۆتی سەرۆكی هەڵبژێردراو دەكەین و گوتی " ئیستا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوور لە نەریتە باوەكان دەكرێت لە هەلبژاردنی سەرۆك كۆماردا و لە خولەكانی پێشوو جیاوازە و دەبێ دیاریكردنی كاندیدی كورد لە گەورەترین فراكسیۆن یان هەر لەناو فراكسیۆنە كوردیەكان یەكلایی بكرێتەوە و ئەم میكانیزمەی ئیستا جیگای قبوڵ نیە و هەڵویستی خۆمان لەسەری دەبێت لە كاتێكی نزیكدا".

دیارە كە كوردەكان بە هەردوو پایتەختەكەیانەوە "هەولێر و سلێمانی" لێپرسراوێتی بە یەكسانی هەلدەگرن لەوەی كە روودەدا، و مەسعود بارزانی جارێكی تر ئەو ئاماژانەی نەخوێندەوە كە واشنتن و تاران لەسەر كەسایەتی بەرهەم ساڵح رێككەوتون، بەتایبەتی هەردوو پایتەختەكە لە ژێر سایەی روبەروبونەوەیەكی كراوەدان و پێویستیان بە كەناڵ هەیە لە گۆرینەوەی نامەكان، و پێگەی سەرۆك كۆمار لە عێراق یەكێكە لەو كەناڵانە، و پێدەچێت كە بەرهەم ساڵح پەیوەندیەكی یەكسانی هەبێت لە نێوان هەردو پایتەختەكەدا، و مەسعود بارزانی بە رەتكردنەوەی بەرهەم سالح ویستی ئەمەریكی و ئێرانیەكانیشی رەتكردەوە بۆ كردنەوەی ئەو كەناڵە. لێرەدا بۆ جاری دووەم بارزانی شكستی هێنا وەك تەڵەیەك لە شێوەی ریفراندۆم و كەركوك، ئێستاش ئەگەر دان بەوەدا نەنێت كە لە حساباتەكانیدا هەڵەیە و ئەمجارەش هەلەی كردوە، ئەوا پێویستە دان بەوەدا بنێت خۆی و ئەزمونە كوردیەكەی روەو رووبەرووبونەوە دەبات و لە كۆتایشدا دەدۆرێت، ئێمە باسی ئەو پێكدادانە دەكەین كە لە واشنتنەوە دریژ دەبیتەوەو لە تاران كۆتایی نایەت.

بەڵام لە بەرانبەردا، چاودێرە بی لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە سەركردایەتی یەكیتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بنەماڵەی تاڵەبانی راوێژیان بە مەسعود بارزانی نەكردوە بۆ كاندید بوونی دكتۆر بەرهەم بۆ ئەو پۆستە. بریارەكە لە سلێمانی دراوەو داوا لە بەرهەم ساڵح كراوە بگەڕێتەوە ناو یەكێتی و ئەویش گەراوەتەوەو كاندید بوونی خۆی راگەیاندوە. ئەم بڕیارەش لە تاكڕەویدا لە بریارەكەی بارزانی دەچێت بۆ ریفراندۆم و مەسعود بارزانی زیاتر دەركەوتوە لەوانی تر، هەولێریش پایتەختی هەرێمە و بەقسە نەكردنی دەبێتە مایەی ئالۆزی زۆر و دوریش نیە روبەروبونەوە روونەدات، رەنگە روبەروبونەوەكە نەگاتە ئاستی شەڕی ناوخۆی لە نمونەی شەرەكانی ساڵی 1996 بەهۆی دۆخی هەریمایەتی و نێودەوڵەتیەوە، بەڵام ئاستی دابەش بونەكە لە شیوەی جەنگی سارد دەردەكەوێت و قازانجی نیە بۆ كاری هاوبەش لە یەك ئەزموندا.

ئەوەی شارەزایی دەربارەی كوردستانی عێراق هەبێت دەزانی هەریم رۆژێ لە رۆژان یەك هەرێم نەبوە، و رۆژی لە رۆژان دام و دەزگاكان یەك نەبون و لە نێوان هەولێرو سلێمانیدا دابەش بوون. دیمەنی ئەمرۆ قورسەو هێڵەكانی دابەش بوون بە روونی هەستی پێدەكرێت. بەرهەم ساڵح بە دەنگی كوتلە شیعی و سونە عەرەبەكان بوە سەرۆك و نێوەی دەنگی كوردەكانی بەدەست هێنا.

پێش راپرسی و لەكاتی راپرسی و دوای پرۆسەكەش ترس لە توركیاو ئیران هەبوو بۆ سەر كورد، لە كاتی گەڕانەوەی كەركوك بۆسەر ناوەند ترس لە حەشدی شەعبی هەبوو ئەمرۆش ترس لە نیوان كوردەكان خۆیاندا هەیە كە ببنە مەترسی بۆ سەر یەك.