روســـــــییەكان متــــــــمانەیان بـــــە ڤلادیمـــــێر پــــوتـــین نەمــــــــاوە

جیهان

09/10/2018‌ 1680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: حلمی رەسول رەزا
راپرسییەك، كە ئەنجامەكەی رۆژی دووشەمە ئاشكرا كرا، دەردەكەوێت متمانەی روسەكان بەپۆتین بەشێوەیەك دابەزیوە گەیشتووەتە 40%، ئەمەش لە كاتی گەرانەوەی نیمچە دوورگەی قرم ەوە دێت. 

بەپێی راپرسییەكە، 39% ی ئەوانەی پرسیان پێكراوە لەمانگی ئەیلول متمانەیان بە سەرۆكی روسیا ماوە بە دابەزینی نۆ خاڵ لەمانگی حوزەیران، هەروەك لەو راپرسییەدا دەركەوت، كە ناوەندی "لیفادا"ی سەربەخۆ ئەنجامی  دابوو.

ئەنجامی راپرسیەكە لاوازترین بو بۆ سەرۆكی روسیا لەمانگی شوباتی 2014ەوە، كاتێك رێژەی ئەوانەی متمانەیان پێدەكرد 36% بوو، پاشان بووە 51% پاش ئەوەی نیمچە دورگەی قرمی خستەوە سەر روسیا‌ لە مانگی ئازاری 2014.

هەفتەی رابردوو پۆتین هەمواركردنێكی ئەنجامدا بەوەی ساڵانی خانەنشین بۆ پێنج ساڵ درێژبكاتەوە، ئەمەش بووە مایەی ئەوەی هەزاران كەس بڕژێنە سەر شەقامەكان و بووە مایەی بەخراپ سكانەوە بۆ حزبی دەسەڵاتدار لە مانگی سیپتەمبەرو لەكاتی هەڵبژاردنی هەرێمەكاندا.

یاسای نوێ ساڵانی خانەنشینی بەرزدەكاتەوە لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ بۆ پیاوان‌و 60 ساڵ لە بەرانبەر 55 ساڵ بۆ ژنان. 

لەراپرسیەكەدا بەهەمان شێوە دەردەكەوێت متمانەی خەڵك بەوەزیری بەرگری "سیرگی شویگر" و وەزیری دەرەوە "سیرگی لافرۆف" دابەزیوە، بەشێوەیەك یەكەمیان لە 19 خاڵەوە بووە بە 15 خاڵ و دوەمیان لە 14 خاڵەوە بوە بە 10 خاڵ.