شارپرێس:
وه‌رگێڕانی: لوقمان حاجی قادر
په‌یوه‌ندی ئاین به ده‌وڵه‌ته‌وه له دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه له كاتی باسكردنی ئاینده‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ورژێندرێت، عێراقیش له دوای داگیركردنی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵی 2003 وه نمونه‌یه‌كی گرنگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه ، به تایبه‌تیش كه ئه‌و داگیركارییه كارلێكی جۆراوجۆری لێكه‌وتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش‌یش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانی و گرێكوێره‌كانی بوو.
له‌م چوارچێویه‌دا "كارۆلین سایج" مامۆستای یاریده‌ده‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كۆلێژی (كونیتیكت) ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌رتووكی "ئایه‌توڵا نیشتمانییه‌كان : نه‌ته‌وایه‌تی له عێراقی دوای سه‌دام" هه‌وڵی داوه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕابوونی شێعه‌كانی عێراقی له ساڵی 2003 وه بكات ، ئه‌و ڕۆڵه سیاسییانه‌ش بخاته‌ڕوو كه هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده دیاره ئاینییانه له دوای له‌ناوبردنی ڕژێمی به‌عس گێراویانه كه زۆر به توندی ئه‌وانی په‌راوێز خستبوو ، هه‌روه‌ها تیشكیش بخاته‌سه‌ر ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی ئاینی و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و پرسه سیاسییانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرسه ئاینییه‌كانه‌وه.
ڕابوونی شێعه‌كان
نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ده‌وڵه‌تی عێڕاق له دوای 2003 و له دوای ڕوخانی ڕژیمی سه‌دام حوسێن و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی لێیكه‌ووتووه ، ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو بوو بۆ مه‌رجه‌عییه ئاینییه شێعه‌كانی نه‌جه‌ف كه ڕۆلی سیاسی خۆیانی تیدا بگێڕن . به‌ڵام ئه‌م كاره ڕووبه‌ڕووی ئاڵێنگارییه‌كی سه‌ره‌كی بۆوه كاتێك ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده سه‌ریهه‌ڵدا. بۆیه شێعه‌كان هه‌وڵیاندا خۆیان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی ناباوی ئه‌و دۆخه پیشكه‌ش بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه تازه‌كه‌ی ووڵات.
دیارترین نموونه‌ی ئه‌و دۆخه‌ش سه‌ركرده‌ی شێعی موقته‌دا سه‌در بوو كه هه‌وڵیدا له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف و به‌دوور له هه‌ژموونی ئێرانیش ، دیدگایه‌كی سه‌ركرده شێعه‌كان بخاته‌ڕوو ، ئه‌مه‌ش پشكداری كرد له سه‌ركه‌وتنی موقته‌دادا كه شوێنكه‌وتووی زۆر له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و داواكارییه‌كانیشی - له زۆر كاتدا- تێپه‌ڕاندنی داوكاری سه‌ركرده باوه شێعه‌كان بوو ، ئه‌و به هۆی مێژووی ئاینی خێزانه‌كه‌یه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك پارێزراو بوو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی جلی ره‌شیان ده‌پۆشی ، پشتیوانێكی گه‌وره‌ی شیعه هه‌ژاره‌كان بوون ، ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆشیان دامه‌زراند تاكو هه‌ژموونی سیاسی زیاتر بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ، سه‌در له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2003 دا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییی و هاوپه‌یمانه‌كانی ، میلیشییایه‌كی شێعه‌ی چه‌كداریشی دروست كرد به ناوی "سوپای مه‌هدی".ه‌وه.
خه‌ستكردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری
نووسه‌ر ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیدا سیاسه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نه شیعه جۆراوجۆره‌كاندا دابڕێژیت ، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی تواناپێدانی سیاسی بۆ شێعه و كورده‌كان دژ به سونه‌كان ، بۆیه‌ش ئیداری "جۆرج ده‌بلیو بۆش" له ماوه‌ی نێوان (2003-2009) ماندوونه‌ناسانه كاری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كرد ، ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ری له دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه له عێراقدا تیكوپێكدا.
له ساڵی 2003 وه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا "پۆڵ برێمه‌ر" ی كرده فه‌رمانڕه‌وایی مه‌ده‌نی عێراق ، حزبی به‌عس و سوپا و دامه‌زراوه عێراقییه‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ، ئه‌نجومه‌نێكی 25 كه‌سیشی دروست كرد وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی خۆی كه زۆرینه‌یان شێعه‌بوون. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شێعه‌كان ، ڕه‌تیده‌كردووه چاوی به پۆڵ برێمه‌ر و هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی هاوپه‌یمانانی بكه‌وێت له عێراقدا.
نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی جۆرج بۆشی كوڕ پێی وابوو كه بونیادنانی دیموكراسی له قۆناغی دوای سه‌دامدا كارێكی ئاسانه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه سیستانی له دیارترین دژه‌كانی پلانه‌كانی برێمه‌ر بووه ، ده‌شڵێت ئیداره‌كه‌ی بۆش له دوای سالی 2003 وه هه‌وڵی دا خۆی وه‌ك پارێزه‌ری دیموكراسی پیشكه‌ش به گه‌لانی عێراق بكات.
سه‌باره‌ت به قۆناغی ڕاگوزه‌ریش (2003-2006) ، نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر سیسته‌می پشكپشكێنه‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زرا بوو ، له بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون دابمه‌زرێت. كارۆلین ده‌شڵێت كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌دا كه په‌یوه‌ست بوون به ڕژێمی به‌عسه‌وه ، هه‌تا برێمه‌ر پێشنیاری ڕه‌شنوسێكی كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی دژ به داگیركاری ئه‌مه‌ریكا بوون له عێراق كه به‌شداری له هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بكه‌ن؛ ئه‌مه‌ش پرسی هاووڵاتی بوونی خسته‌ژێر پرسیارێكی گه‌وره و ته‌فروتوناشی كرد.
نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سیستانی دژ به دیدگای ئه‌مه‌ریكا بووه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی دیموكراسی ، بیرۆكه‌ی دانانیشی ڕه‌تده‌كرده‌وه و داوای هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌كرد ، داواشی ده‌كرد هه‌موو عێراقییه‌ك مافی ده‌نگدانی هه‌بێت له پێناو دامه‌زراندنی حكومه‌تێك كه گوزاره له هه‌موو تایه‌فه و ناسنامه عێراقیییه‌كان بكات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش فه‌توایه‌كی بۆ هه‌موو شوێنكه‌وتووانی ده‌ركرد كه پێویسته به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ڕاگوزه‌ری كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وابوو.
هه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌شدا نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات : كه سیستانی هه‌وڵی دا خۆی وه‌ك پارێزه‌ری دیموكراسییه تازه له دایك بووه‌كه‌ی عێراق ڕابنوێنێ ، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی سازانكاری له نێوان ئاین و دیموكراسیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وتی سیاسی.
نووسه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی داعشی تیرۆرست له ساڵی 2014 له عێراقدا و توانستی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش له داگیركردنی شاره‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی سنورێكی به‌رفراوانی زه‌وی له عێراق ، له یه‌ك كاتدا جێگه‌ی بایه‌خ و دڵه‌راوكێی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق بوو ، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌ع ، بونیادی سیاسیش كه له‌و كاته‌دا ژه‌هراوی بوو به تایه‌فه‌گه‌ری و په‌راوێزخستنی عه‌ره‌به سونه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی ، پاڵنه‌رێكی به‌هێزی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه بوو كه هه‌وڵیدا ئه‌و كون و كه‌له‌به‌ره‌ی حوكمڕانی بقۆزێته‌وه بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
هه‌ژموونی شاره پیرۆزه‌كان:
نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه شڕۆڤه‌كردنی ووتاری سه‌ركرده ئاینییه‌كانی شێعه له نه‌جه‌ف له قۆناغی دوای سه‌دام حوسێن ، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئاین به‌شێكی بنچینه‌ییه له پێكهاته‌ی سیاسی عێراقدا و به‌هیچ كلۆجێكیش له پرسی ده‌وڵه‌ت جیاناكرێته‌وه؛ چونكه كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ئیسلامی زۆر جیاوازه له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی كه سه‌ركه‌وتوو بوون له جیاكردنه‌وه‌ی كڵێسا له ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و سنووره‌ی ئاینیان كرده پرسێكی تاكه‌كه‌سی.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه پێی وایه كه ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده شێعه‌كانی وه‌ك "سیستانی و سه‌در وه‌ك بكه‌رێكی سیاسی ، به‌شێك بوو له دانه‌پاڵیه‌كی ئاین و سیاسه‌ت له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا له دوای گلانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن". به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ئێرانیان نه‌كرد - هه‌ر وه‌ك ئه‌وان له دوای شۆرشی ساڵی 1979 كردیان و ده‌وڵه‌تێكی ئاینیان دامه‌زراند- به‌ڵكو داوای ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نییان ده‌كرد كه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق بپارێزیت.
ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له 2014 -2017 ، یه‌كێك بوو له‌و پاڵنه‌رانه‌ی وای له سه‌ركرده شێعه‌كان كرد داوای ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بكه‌ن ، چونكه داعش داوای ده‌وڵه‌تێكی ئاینی ده‌كرد كه خه‌لافه‌تی ئیسلامی بگێڕێته‌وه. له‌مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی شێعه‌كان جه‌ختكردنه‌وه بوو له (پراگماتی) یه‌تی بیری شێعه‌گه‌ری له عێراقدا- هه‌ر وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵیت – له هه‌مبه‌ر بونیانانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقدا.
نووسه‌ر جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه چه‌ند پێدراوێك بوونه هۆی زیادبوونی هه‌ژموونی شێعه له عێراق له دوای ساڵی 2003 وه كه دیارترینیشیان بریتی بوون له : لاوازبوونێكی له ڕاده‌به‌رده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌جۆرێك له توانایدا نه‌بوو خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان دابین بكات و پارێزگاریش له خه‌ڵكی عێراق بكات ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زاییه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتردا ، ده‌ركه‌وتنی به‌رفراوانی داعش له ووڵاتدا.
هه‌موو ئه‌مانه متمانه‌یان به حكومه‌ت و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیییه‌كان لاواز كرد ، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی "شاره پیرۆزه‌كان" ی وه‌ك نه‌جه‌ف زیادیان كرد كه حه‌وزه‌كانی تێدان و پاره وپوولی زه‌به‌لاحی به‌خشینه‌كانیشی له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه كۆده‌كرده‌وه. ئه‌مه سه‌رباری زیادكردنی داهاته‌كانی حه‌ج بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
له‌مه‌شه‌وه ئه‌و شارانه به هۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییه عیراقییه‌كان وه‌زیفه‌یه‌كی نزیك له وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌تیان پیاده ده‌كرد. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی جۆراوجۆری لێكه‌وتنه‌وه له‌وانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چاوه‌ڕوانی هاووڵاتییان. هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی سه‌ركرده ئاینییه‌كانیش له هه‌مبه‌ر پرسه ئاڵۆزه‌كاندا ، سه‌ركێشكردن بوو به‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه‌ی هه‌یان بوو له ژێر سایه و سیبه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ووڵاتدا.
نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئاره‌زووی سه‌ركرده شێعه‌كان له بینینی ڕۆڵێكی سیاسی وای له هه‌ندێكیان كرد جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه سه‌ر به ئێران نین. به‌ڵكو كاره‌كه گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به ئاشكرا ڕه‌خنه له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرن له كاروباری ده‌وڵه‌تی عیراقدا هه‌ر وه‌ك موقته‌دا سه‌در كردی.
له كۆتایشدا "كارۆلین سایج" ی نووسه‌ر هه‌وڵ ده‌دات خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆڵی ئاینی شێعه له ماوه‌ی داگیركاری ئه‌مه‌ركا بۆ عێراق(2003) له پازده ساڵی ڕابردوودا بكات. له‌م دیدگایه‌شیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ركرده شێعه‌كان – به تایبه‌تیش سیستانی و سه‌در - له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و ئاراسته سیاسییه بگرنه‌به‌ر كه جه‌خت له‌سه‌ر به مه‌ده‌نی بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌كاته‌وه ، هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیش ڕه‌تده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌رهایشته‌ی ئه‌و ململانێیه‌یه كه له نێوان (نه‌جه‌فی عێراقی) و ( قومی ئێرانی‌دا ) هه‌یه وه‌ك دوو مه‌رجه‌عیه‌تی گرنگی شێعه‌گه‌ری.
نووسه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه وێنه‌یه‌كی نمونه‌یی یان ده‌كرێت بڵێین زۆر ناواقعی بدات به ده‌سته‌وه ، به‌و پێیه‌ی ته‌نها تیشكی خستۆته‌سه‌ر ڕۆڵی ئاینی سه‌ركردی شێعه‌كان له ڕوانگه‌ی ووتاره‌كانیانه‌وه كه جه‌خت له ڕێزگرتنی پڕۆسه‌ی سیاسی و میكانیزمه جۆراوجۆره‌كانی ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌م ووتارانه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون ئه‌و بۆشاییه سیاسی و ئاینییه پر بكه‌نه‌وه كه له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن هاتنه‌كایه‌وه ، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستییه تێوه‌گلانی ووڵات بوو له توندوتیژی و تایه‌فه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵییه‌وه ، به جۆریك كه سه‌ركرده شێعه كاریگه‌ره‌كان نه‌یانتوانی ڕۆڵێكی كارا ببینن له چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ، نووسه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت كه جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی ناكۆكی كاكڵه‌یی نێوان هه‌ندێك له سه‌ركرده شێعه‌كانی عێراق كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به دیدگا و تێروانینیان بۆ ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندی به ئاینه‌وه و به‌راوردكردنیشی به دیدگا و تێڕوانینی ئێران بۆ هه‌مان پرس ، كرده‌وه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ش ئه‌وه‌یان به‌ڕوونی خستۆته‌ڕوو كه سیستانی و سه‌در ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییان پێ باشتره.