ملیاردێرێكی ژاپۆنی خۆشەویستەكەی دەباتە سەر مانگ

جیهان

10/10/2018‌ 840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیاردێری ژاپۆسنی یۆساكۆ مایزاوا، رایگەیاند، خۆشەویستەكەی ئایامی گۆریكی 26، كە نمایشكاری جلوبەرگە دەباتە سەر مانگ.

ئەو ملیاردێرە راشیگەیاندووە، لەو گەشتەی ، كە بڕیارە ساڵی 2023 ئەنجامیبدات، خۆشەویستەكەی دەباتە سەر مانگ‌و گەشتێكی لەگەڵ ئەنجامدەدات.

یۆساكۆ مایزاوا، لەرێگەی كۆمپانیای سپیس ئێكس دەچێتە سەر مانگ، كە وەك یەكەم مرۆڤ بەگەشت دەچێتە سەر مانگ، ئەگەر گەشتەكەی ئەنجامبدات، 


مایزاوا پرۆژەی گەشتەكەی بەگەورە وەسفكردووەو رایگەیاندووە، لەئێستاوە چاوەڕێی ئەنجامدانی ئەو گەیشتەیە.

هـ ـ ح