شارپرێس:
كۆمپانیای بی ئێم دەبلیۆی ئەڵمانی ئۆتۆمبیلێكی نوێی نمایشكرد، كە لەجۆری "8"، بۆ ركابەریكردن ئۆتۆمبیلی مارسیدس و ئەستۆن مارتنی وەرزشی دروستكراوە.
ئۆتۆمبیلەكە بەدیزاینێكی نوێ دروستكراوە، كە ناوی تەواوی ئۆتۆمبیلەكە "BMW 840d xDrive" ، كە توانای بزوێنەرەكەی 320 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ساعە لەماوەی 4.9 چركە بەرز دەبێتەوە.
ئۆتۆمبیلەكە قەبارەیەكی تریشی هەیە ، كە ناوی "M850i xDrive"، كە بزوێنەرەكەی تۆربینییەو قەبارەی 4.4 لیترەو هێزەكەشی 530 ئەسپەو خێراییەكەی 0 بۆ 100 كلم/ساعە لەماوەی 3.7 چركە بەرز دەبێتەوە.
هـ ـ ح