ئاوازدانەرێكی میسری رەخنە لەشیرین عەبدولوەهاب دەگرێت‌و گاڵتەی پێدەكات

هەمەڕەنگ

10/10/2018‌ 782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عمرو مستەفای ئاوازدانەری میسری گاڵتەی بەگۆرانیبێژی وڵاتەكەی شیرین عەبدولوەهاب كردو رەخنەشی لێگرت.

عمرو مستەفا لەمیانی نووسینێك لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە، كە گوایە كاری هاوبەشی لەگەڵ شیرین لەئەلبومە نوێیەكەی بەناوی "نسای" بڵاویكردووەتەوە.

ئەو ئاوازدانەرە رەتیكردووەتەوە، كە هاوكاری‌و هەماهەنگی لەگەڵ شیرین كردبێت‌و رایگەیاندووە، كۆتایی پەیوەندی كاركردنی نێوان هەردوولایان هاتووە.

هەروەها گاڵتەی پێكردووە، بەوەی شیرین ئاوازی گۆرانییەكانی كازم ساهیر دەڵێتەوە، كە ئەوەش مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەو گۆرانیبێژە.

ئەوەشی راگەیاندووە، لەئێستادا ئاوازی بۆ ئەو ژنە گۆرانبێژە دانەناوەو لەداهاتووشدا ئاوازی بۆ دانانێت، كە جەختیكردووەتەوە، ئەو گۆرانبێژە شیاوی ئەوە نییەكاری لەگەڵ بكات.

هـ ـ ح