ترسی كوشتن شاجوانی پێشووی عێراق ناچار بەهەڵاتن دەكات

عیراق

10/10/2018‌ 2202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەیما قاسم شاجوانی پێشووی عێراق بەهۆی ترسی كوشتنی عێراقی بەرەو دەرەوە بەجێهێشتووە.

ترسەكەی شەیما قاسم دوای ئەوە هات، لەماوەی رابردوو گروپێكی چەكداری تارە فارسی شاجوانی عێراق كوژرا، كە ئەو رووداوە كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

شەیما رایگەیاندووە، لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و بەنامەی ئەلیكترۆنی هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، ئەویش بەناچاری هەڵاتووە.

بەم دوایانە لەناوچەكانی عێراق هەڕەشەی كوشتن لەسەر ئەو كەسانە دورست بووە، كە لەبواری مۆدیل‌و نمایشكاری كار دەكەن‌و لەو چوارچێوەیەش رۆژی 27ی مانگی رابردوو شاجوانی عێراق كوژرا.

هـ ـ ح