پارێزگاری هەولێر: دەروازەیەكی سنووری دیكە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

sharpress.net

2138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/10/2018‌

شارپرێس:
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رەوشی ئابووری هەرێم بەرەو باشی دەڕوات و كار دەكەن بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان لەسنووری پارێزگاكەیان.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیای راگەیاند، "ئێستا باری دارایی حكوومەت بەرەو باشی دەڕوات، لەلایەك نرخی نەوت بەرز بووەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا دووبارە زۆر بە باشی رێكخراوەتەوە، بەشێكی زۆری قەرزەكانمان وەكو حكوومەتی هەرێم داوەتەوە، بۆیە دەستپێكردنەوەی پڕۆژە راگیراوەكان و پڕۆژە نوێیەكانیش دەستییان پێكردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لەو پڕۆژانە دەستییان پێ كردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك بەڵێندەری خۆماڵی بەردەوامییان بە پڕۆژەكانی خۆیان دا و، پڕۆژەی گەورەیان لە هەولێر ئەنجامدا وەكو گرووپی دارین، هێمن گرووپ، كە هێمن گرووپ شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر تەواو دەكات وەكو 120 مەتری و دەستی كردووە بە دروستكردنی 150 مەتری، هەروەها رێگای دووسایدی هەولێر-دهۆك كە لەهەولێرەوە تا پردی گۆپاڵ درێژ دەبێتەوە و لەو دیویشەوە لە پردی گۆپاڵەوە تاوەكو دهۆك دەبێت لەلایەن دارین گرووپەوە ئەنجام دەدرێـت.

نەوزاد هادی راشیگەیاندووە، "چوار ساڵی داهاتوو لەگەڵ حكوومەتی نوێی هەرێم و حكوومەتی نوێی عێراق، هەرێم دەچێـتەوە رۆژانی بووژانەوەی زیاتری پڕۆژەكانی و پێشوەچوونی زیاتر".

نەوزاد هادی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پشكی شێر لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، كۆمپانیاكانی توركیا بوون، بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش توركیا كە وەكو وڵاتێكی دراوسێی بەهێز لە ئایندەشدا پشكی شێریان دەبێت لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە، تەنانەت زۆر جار هەولێر وەكو بنكەیەكی سەرەكییە بۆ ئاسانكاریكردن بۆیان بۆ بەشەكانی دیكەش كە لێرەوە جوڵە دەكەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پڕۆژەكانییان لە ناوچەكانی دیكەش، كۆمپانیاكانی توركیا لە قۆناغی داهاتووشدا پشكی شێریان دەبێت".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved