یەك لەسەر سێی كچان‌و ژنانی بەریتانی رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

جیهان

11/10/2018‌ 3882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەك، یەك لەسەر سێی كچان‌و ژنانی بەریتانیا رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە، كە ئەوەش رێژەیەكی بەرزە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كچ‌و ژنانە زیاتر لەشوێنە گشتییەكان رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە، بەتایبەتی لەناو چینی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگاو خوێندنگەكان.

كۆمەڵەی "Plan International UK"، كە خۆمەڵەیەكی خێرخوازی بەریتانی منداڵانە توێژینەوەكەی ئەنجامداوەو ئاشكراشیكردووە ئەو كچ‌و ژنانەی رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی لەبەریتانیا دەبنەوە تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 21 ساڵیدایە.

هەروەها ئاشكراشیكردووە، 35 لەسەدی ئەوانەی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە، جلوبەرگی فەرمی قوتابخانەو خوێندنگەیان لەبەردایە، ئەوەشی بەرێژەیەكی بەرز داناوە.

هـ ـ ح