بۆ یەكەمجار.. توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات لاوازی سێكسی بۆماوەییە

جیهان

11/10/2018‌ 5033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانایانی بۆماوەیی‌و بایلۆجی ئەمریكی، پیاوان زیاتر تووشی نەخۆشی لاوازی سێكسی دەبن، بەتایبەتی كاتێك تەمەنیان دەچێتە سەرەوە.

ئەنجامی توێژینەوەكە، لەگۆڤاری "PNAS" بڵاوبووەتەوەو ئاشكراشیكردووە، لاوازی سێكسی لەهەردوو رەگەز بەتایبەتی لەپیاوان بۆماوەییە، كە یەكەم جارە لەسەر لاوازی سێكسی ئەوە ئاشكرادەكرێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، لاوازی سێكسی لەرێگەی جینەكانەوە لەباوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەكان‌و كاریگەرییەكەشی بەردەوامی دەبێت.

پیاوان زیاتر لە تەمەنی 40 بۆ 70 ساڵی تووشی كێشەی سێكسی دەبن، كە لەبەرانبەردا پەنا بۆ چەند چارەسەرێك دەبێت، لەوانەش بەكارهێنان‌و خواردنی مادەی ڤیاگرایە.

هـ ـ ح