میلانیا ترامپ باس لەنهێنییەكانی خیانەتی هاوسەرگیری دەكات

جیهان

11/10/2018‌ 2139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپ، خانمی یەكەمی ئەمریكاو هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتە، باس لەنهێنییەكانی خیانەتی هاوسەرگیری دەكات.

میلانیا ترامپ، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تایبەت لەتۆڕی "ئەی بی ئێس"، قسەی لەسەر خیانەتی هاوسەرگیری كردووە، ئەوەش وەك هاوكارییەك بۆ پرۆژەی "MeToo" بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی سێكسی.

بڕیارە چاوپێكەوتنەكەی میلانیا لەرۆژی هەینی داهاتوو لەسەعات 10ی ئەو بڵاوبێتەوە، كە پشتگیری خۆی بۆ "MeToo" دەربڕیوە.

تۆم لاماس، كە چاوپێكەوتنەكەی ئەنجامداوە لەخانمی یەكەمی ئەمریكا دەپرسێت، تۆ یەكەم خانمی یەكەمی ئەمریكای دەنگۆ هەیە خیانەتی هاوسەریت لێكراوە، ئەوە نەبووەتە هۆی فشار بۆ سەر هاوسەرگیرییەكەتان.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە چەند خانمێكی ئەمریكی، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن، كە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەریان‌و ئەرۆكی ئەمریكاش ئەوە رەتدەكاتەوە.

هـ ـ ح