شیرین لەرێگەی كلیپە نوێیەكەی نامەیەك ئاراستەی هاوسەرەكەی دەكات

جیهان

11/10/2018‌ 902 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولوەهاب لەرێگەی كلیپە نوێیەكەی نامەیەكی ئاراستەی حەسام حەبیبی هاوسەری كردووە.

گۆرانییە نوێیەكەی شیرین ناوی "نسای"ە، كە بەم دوایانە لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب" بڵاویكردووەتەوە.

نامەكەی شیرین نامەیەكی رۆمانسییەو تێدا خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەكەی دەردەبرێت، كە بەم دوایانە چوونە قەفەزی زێڕینی هاوسەرییەوە.


گۆرانی "نسای"ی ئەو هونەرمەندە میسرییە لەشیعری تامر حسێن و ئاوازەكەی تامر عەلی دایناوەو دابەشكردنی مۆسیقاش نابلسی-یە‌و لۆكا كوازین-یش كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە