پاسپۆرتی ژاپۆنی دەبێتە باشترین پاسپۆرتی جیهان بۆ گەشتكردن

جیهان

11/10/2018‌ 1097 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاسپۆرتی ژاپۆنی بووە باشترین پاسپۆرتی جیهانی بۆ گەشتكردن، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەكی "هینلی ئاند بارتنرز پاسپۆرت ئێندكس" لەساڵی 2018.

بەپێی توێژینەوەكەی "هینلی پاسپۆرت" پاسپۆرتی ژاپۆنی دەتوانرێت بیبێ‌ ڤیزە گەشتی بۆ 190 وڵات پێبكرێت، كە پێش پاسپۆرتی سەنگافوورە كەوتووە، لەكاتێكدا ئەو پاسپۆرتە گەشتی 189 وڵاتی بەبێ‌ ڤیزە پێدەكرێت‌و پێشتر پلەی یەكەمی هەبوو، ئێستا پلە دووی وەرگرتووە.

لەدوای ئەو دوو پاسپۆرتەش پاسپۆرتەكانی وڵاتانی ئەڵمانیاو فەرەنساو كۆریای باشوور لەپلەی سێیەم دێن، كە گەشتیان بۆ 188 وڵات بەبێ‌ ڤیزە پێدەكرێت.

هەروەها پاسپۆرتی وڵاتی ئیماراتیش لەوڵاتانی عەرەبی پلەی یەكەمی هەیە، كە گەشی بۆ 161 وڵات بەبێ‌ ڤیزە پێدەكرێت هەروەها پاسپۆرتەكانی یەمەن سۆماڵ و سوریا ‌و عێراق لەخراپترین پاسپۆستەكانی جیهانن.

هـ ـ ح