یەكەمجار لەجیهانی عەرەبیدا.. تونس یاسایەك دژی رەگەز پەرستی دەردەكات

جیهان

11/10/2018‌ 6394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردن: حلمی رەسول رەزا
لەساتێكی مێژووییدا، پەرلەمانی تونس، رۆژی سێ شەممە رەزامەندی دەربڕی لەسەر یاسایەكی دژە رەگەزپەرستی، بەمەش تونس دەبیتە یەكەم وڵاتی عەرەبی یاسای لەو جۆرە دەردەكات. 

ئەم بڕیارە لەلایەن ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیەوە پێشوازی لێكرا كە داوایان كردبوو كار بكرێ بۆ گۆڕانكاری لە عەقڵیەت و بیرە باوەكان لە كۆمەڵگەدا.

پەرلەمانی تونس رۆژی سێ شەممە بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر پرۆژە یاسایەك دەبڕی كە مەبەست لیی زاڵ بوونە بەسەر هەموو شیوازەكانی جیاكاری رەگەز پەرستیدا، بە 150 دەنگی بەڵی و یەك دەنگی نەخێرو 5 ئەندامیش دەنگیان نەداوە.

مەبەست لە جیاكاری رەگەزپەرستی بە پیی ئەم یاسایە كە ژمارە 11/2018 ی هەڵگرتوە" سەرجەم ناكۆكی دروست كردن و جیاكردنەوەو سنورداركرد یاخود بە چاوی رێز سەیر كردن لەسەر بنەمای رەگەز ئان رەنگ یان رەسەنێتی نەتەوە یان نەسەب یان هەر شێوەیەك لەسەر شیوەی جیاكاری رەگەز پەرستی.

لە كاتی بەرپابونی شۆرشەوە چەندین دامەزراوە لە كۆمەڵگەی مەدەنی ، لەوانەش كۆمەڵەی "منامتی" كە چالاكوانێكی ژن سەرپەرشتی دەكات لە بواری روبەروبونەوەی رەگەز پەرستی بەناوی "سعدیە مسباح"، داوای دەركردنی ئەو یاسایەیان كردبوو. هەرچی رێكخەری رێكخراوەكەیە بۆ راگەیاندنەكان قسەی كردوە دەربارەی یاساكە بەوە " دەسكەوتێكی مێژوییە" چونكە باسی سەرجەم جیاكاریە رەگەزپەرستیەكان دەكات و دان بە رەگەزپەرستیدا دەنێت لە تونس.

ئەندام پەرلەمانێكی سەربەخۆش لە پەرلەمان بەناوی رۆوف المای وتی " ئەوە بەرهەمی كاری كۆمەڵگەی مەدەنیە" و ئاماژەی بەوەش كرد تونس یەكەم دەوڵەتی عەرەبیە كە كۆیلایەتی رەتكردەوە لە ساڵی 1846 لە ماوەی حوكمی "بایات"دا. و لەو وڵاتانەشە ئیمزای لەسەر ریكەوتنی نەتەوە یەكگرتوەكان كردوە لە ساڵی 1965 دژی جیاكاری رەگەز پەرستی، یاساكەی ئەمرۆش تەواوكاری ئەو دەسكەوتانەیە، ئەم بابەتە ماوەیەكی زۆری ویست بەلام ئەمرۆ بوونی هەیە، و شانازی بەوەوە دەكەین لە یەكەمینەكانی جیهانی عەرەبین كە ئەم ئامانجەمان بە دەست هێناوە.

یاسا نوێیەكە، سزای دانەوە بۆ ئەوانەی قسەی رەگەز پەرستی دەكەن و بە مانگێك تا ساڵیك زیندانی كردن و سزای دارایی كە رێژەكەی بگاتە 300 یۆرۆ. هەروەها زیندنی بۆ ماوەی ساڵێك تا سێ سال و سزای دارایی 1000یۆرۆ بۆ هەركەسێك ختوكەی توندوتیژی و رق و ناكۆكی و جیاكاری رەگەز پەرستی دەدات و هەركەسێك لەو جۆرە بیریانە بڵاو بكاتەوە یاخود كۆمەڵە دروست بكەن و ریكلام بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن و تەنانەت ئاماژەشی پێ دەدەن و رەنگە سزای دارایی بگاتە نزیكەی 5 هەزار یۆرۆ بۆ كەسی مەعنەوی.