نرخی نەوت لەبازاڕەكان بەرێژەی 2% رووی لەنزمبوونەوە كردەوە

sharpress.net

124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/10/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 2% رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.91 دۆلار بەرێژەی 2.3% رووی لەنزمبوونەوە كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 83.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.79 دۆلار دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

نزمبوونەوەی نەوت لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە لەماوەی رابردوو بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئێران نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved