شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆو پەیمانگاكان ئاشكراكرد.
خەتاب شێخانی بەرێوەبەری دیوان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە 39 هەزار خوێندكار لەقۆناغی 12ی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 وەرگیراون.
خەتاب شێخانی راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ 54 هەزار 42 خوێندكار داوای كورسییان كردووە، بۆ خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكان، كە 53% وەرگیراون.
هەروەها رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 12/10/2018 ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆو پەیمانگاكان لەرێگەی سیستەمی ئۆینلاینەوە بڵاودەكرێتو ئاشكرادەبێت خوێندكاران لەكوێ وەرگیراون.
شێخانی ئەوەشی راگەیاند، لەدوای ئەو وادەیە خوێندكاران دەبێت لەماوەی هەفتەیەك پەیوەندی بە بەشەكانیان لەزانكۆو پەیمانگاكان بكەنو رۆژی 21/10/2018 یەكەم رۆژی دەوامیان دەبێت.
هـ ـ ح